سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ سعوودییه و ده‌ستكه‌وته ئابوورییه‌كانی
نوچەنێت:
له سایه‌ی لاوازبوونی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی كه‌نداو و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی له ساڵی (2030) و بە ده‌ستپێشخه‌ری چین بۆ دروستكردنی هێڵی ئاوریشم، سعوودییه ناچار بوو له‌سه‌ر ئاستی باڵا په‌یوه‌ندی به وڵاته به‌هێزه‌كانی ئه‌و ناوچهیەوە بكات.
رێڕه‌وی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان
پێش قۆناغی به‌هاری عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و سعوودییه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی هه‌نگاوی ده‌نا، له‌دوای به‌هاری عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستیان پێچه‌وانه بووەوە، ئه‌مەیش وایكرد په‌یوه‌ندیی نێوانیان بەرەولاوازى بچێت. ئه‌گه‌ر ئێستا سه‌یری ئه‌و دوو وڵاته بكه‌ین ده‌بینین له‌پرسه ناوچه‌یان گۆڕانكاری گه‌وره به‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان نه‌هاتووه، به‌ڵام ئاڵۆزی نێوانیان كه‌مبۆته‌وه، ئه‌و رووداوانه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا هات، هانده‌ر بوون ئه‌و دوو وڵاته لێكنزیك ببنه‌وه، به‌ڵام پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ستپێشخه‌ری چین و كێشه ئابوورییه‌كان و پێشبڕكێی ئابووری نێوان وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه، هۆكاری سه‌ره‌كی بونیادنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی نێوان ئه‌و وڵاتانه‌یه.
رووداوه كاریگه‌ره‌كان
له شه‌ڕی دووه‌می جیهانییه‌وه تا ساڵی (2011) ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین پاڵپشتی ئاسایشی گشتی وڵاتانی كه‌نداو و دابینكردنی سه‌قامگیری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاتانه بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی پشبه‌ستنی ئه‌مه‌ریكا به گاز و فۆكه‌س خستنه‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی چین، پارێزگاری ئه‌مه‌ریكا له وڵاتانی كه‌نداو رووی له لاوازی كرد.
ئه‌وكاته‌ی ریاز رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بۆوه، به‌هۆی پاراستنی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه مه‌ترسیان نه‌بوو، به‌ڵام كاتێك واشنتن پشتی له سعوودییه كرد، ریاز ناچار بوو به‌دوای جێگره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری بێت بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی.
شه‌ڕی یه‌مه‌ن و چالاكییه‌كانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته، بۆیه سعوودییه ده‌یه‌وێت به‌دوای وڵاتێكی به‌هێز له‌و ناوچه‌یه بگه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئه‌مه‌ریكای بۆ بگرێته‌وه.
له‌و قۆناغه لایه‌ك سعوودیه رووی چین و رووسیا كردووه، لایه‌كی تریشه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی ده‌یه‌وێت له توركیا و ئیسرائیل نزیك بێته‌وه، بۆیه ناچاره هه‌وڵ بدات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی بكاته‌وه، دروستكردنی رێڕه‌وی ئابووری چین كه توركیا لایه‌نێكی سه‌ره‌كییه، ریازی ناچاركرد هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له ئه‌نقه‌ره بدات، چونكه به‌شداری توركیا له رێڕه‌وی ناوه‌ڕاست كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
هێڵی ئاوریشمی چین، له كه‌نداوه بۆ توركیا ده‌چێت، له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌چێت، هاوشێوه‌ی هێڵی ئاسنی نێوان به‌رلین و به‌غدایه له سه‌ده‌ی (19)، ئه‌و هێڵه توركیا ده‌كاته هاوبه‌شێكی گرنگی سعوودییه، كه بایه‌خێكی ته‌واو به ده‌ستپێشخه‌ری چین ده‌دات، ئه‌گه‌ریش هه‌یه جێگره‌وه‌ی هێڵی ئیسلام ئاباد ــ تاران ــ ئیسته‌نبوڵ ـ زیاتر ههندار بێت بۆ ئه‌وه‌ی سعوودییه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا به‌هێزتر بكاته‌وه، چونكه ریازی ده‌یه‌وێت رۆڵی كارای له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی په‌كین ببینێت، نایه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بدات.
ئه‌و وڵاتانه چه‌ندین ساڵه ئامانجیان به‌هێزكردنی ئابوورییه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو، به‌ڵام له چه‌ند مانگی رابردوو ململانێ ئابوورییه‌كانی نێوان وڵاتانی كه‌نداو به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره ده‌ركه‌وت، كه هه‌وڵیان ده‌دات سوود له گۆڕانكاری ئابووری وه‌ربگرن.
سعوودییه كۆمپانیا بیانییه‌كانی ناچاركرد و شوێنی سه‌ره‌كییان بگوازنه‌وه ریاز، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی كۆمپانیای نوێی فڕۆكه‌وانی و هه‌ندێك سیاسه‌تی وه‌ك سه‌پاندنی گومرگ له‌سه‌ر كاڵای هاورده دیارترین ئه‌و میكانزمانهن سعوودیه له‌پێناو ململانێی ئابووری له‌گه‌ڵ دراوسێكانی له كه‌نداوی عه‌ره‌بی په‌نای بۆ بردووه.
قه‌ته‌ر و ئیمارات به‌هۆی باشی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ توركیا پشكی شێریان له ئابووری ئه‌و ناوچه‌یه به‌ركه‌وتووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش بۆته پاڵنه‌ر ریاز په‌له بكات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ئاساییبكاته‌وه.
ده‌سته‌كه‌وته‌كانی ئه‌و لێكنزیكبوونه‌وه
ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و ریاز چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی بۆ توركیا هه‌یه، له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ میسر و ئیسرائیل ده‌بێت، ده‌توانێت هه‌نارده‌ی كاڵاكانی بۆ سعوودییه زیاد بكات، كه ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری ده‌بێت، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌دوای سه‌ردانی ئه‌ردۆغان، كۆتایی به‌و بایكۆته نافه‌رمییه‌ی سه‌ر كاڵای توركی له سعوودییه بێت، پاشان كۆمپانیاكانی توركیا له‌و وڵاته، ده‌ست به‌كاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
وڵاتانی كه‌نداو زۆر لێهاتوون له به‌كارهێنانی پتڕۆدۆلار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونیان له‌و ناوچه‌یه، به‌وه‌ش بووینه خاوه‌ن ههژموونێكی فراوان له هه‌ندێك وڵات له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه. میسر و پاكستان و به‌حرێن و لبنان نمونه‌ی به‌رچاون له‌و باره‌یه‌وه.
له‌وانه‌شه یه‌كه‌مجار بێت، ئه‌و لێكنزیكبوونه‌وه له بواری ئابووری ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ململانێی جیۆسیاسی هه‌بێت.
د. نه‌جمه‌دین ئاگار - سه‌رۆكی به‌شی زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی ماردین ئۆتۆكلۆ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment