خه‌نجه‌ر بۆ جێگرى سه‌رۆك كۆمار كاندید ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

میدیاكانى عێراق باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق پاڵپشتى خه‌میس خه‌نجه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ببێته‌ جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق.

شه‌وى رابردوو 14ى كانوونى یه‌كه‌م له‌ پڕۆگرامى “ستۆدیۆ 9 ”ى كه‌ناڵى به‌غدادیه‌ باس له‌وه‌ كرا، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم پاڵپشتى خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عه‌زم ده‌كات بۆئه‌وه‌ى ببێته‌ جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، له‌ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى فوئاد مه‌عسوم پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار نه‌ماوه‌، كه‌ ئه‌و كات هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئه‌یاد عه‌لاوى و نوورى مالیكى جێگرانى سه‌رۆك بوون.

بابه‌تى كاندیدكردنى خه‌نجه‌ر بۆ جێگرى سه‌رۆك كۆمار چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ میدیاى عێراق باس ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت یه‌حیا محه‌مه‌دى گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى ناس نیوز هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌.

خه‌میس خه‌نجه‌ر پێشتر سه‌رۆكى قه‌واره‌یه‌كى سیاسى بوو، به‌ ناوى "پرۆژه‌ى عه‌ره‌بى" سه‌ركرده‌ و پیاوێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى سوننه‌یه‌ و له‌ كاتى هه‌ڵبژاردن سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى عه‌زمى ده‌كرد و دواتر له‌گه‌ڵ حه‌لبووسى هاوپه‌یمانى پێكهێنا و له‌ لیستى سزادراوه‌كانى ئه‌مریكایه‌ به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى هاوكارى هه‌ژموونى ئێرانى له‌ عێراق كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین