چين گەورەترين ركابەرى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا لە كيشوەرى ئەفريقيا
نوچەنێت:
كاتێك دەستوەردانە سەربازييەكانى چەند ساڵى رابردووى توركيا لە سووريا و لبنان و كەرەباغ هەڵدەسەنگێنين، پێويستە تيشك بخەينەسەر خاڵێكى سەرەكى، ئەويش ئەو توانا گەورەى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانە، كە لە (10) ساڵى رابردوو راستەوخۆ كاريگەرى هەبوو لە بووژاندنەوەى ئابوورى توركيا، جگە لەلايەنە ئابوورییەکەى، ئەم پرسە راستەوخۆ پەيوەست بوو بە مانۆڕە سياسييەكانى تورکیا، چونكە فرۆشتنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بووە هۆى داهێنانى زاراوەى (ديپلۆماسيەتى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان)، كە ئەوەش زاراوەيەكى نوێى بوارى سياسييە.
بەگوێرەى پەيمانگەى نێودەوڵەتى ستۆكهۆڵم بۆ پرسەكانى ئاشتى، رووسيا لايەنێكى سەرەكى بازاڕى چەكە لە ئەفريقيا، رێژەى هەناردەى لەسەر ئاستى ئەو كيشوەرە لە ساڵانى (2015 تا 2019) لە (49%) بوو، هەرچەندە مۆسكۆ تواناى فرۆشتنى زياترى چەكى گەورەى هەبوو لەو ناوچەيە، بەڵام بايەخدانى توركيا بەو ناوچەيە هۆى بووە زيادبوونى رێژەى فرۆشتنى چەكى توركى.
لە كۆتايى ساڵى رابردوو لووتكەى هاوبەشى (توركيا ــ ئەفريقيا) ئەنجام درا، كە سێ رۆژى خايەند، بابەتى سەرەكى ئەو لووتكەيە هەماهەنگى سەربازى نێوان توركيا و وڵاتانى ئەفريقيا بوو، كە (39) دەوڵەت بەشدارييان تێدا كردبوو، (13) سەرۆك وڵات لەگەڵ رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆكى توركيا بۆ هەماهەنگى سەربازى كۆبوونەوە.
لە راستيدا دەكرێت هۆكارى سەرەكى پشت گەڕانى سەرۆكى وڵاتانى ئەفريقيا كڕينى پێداويستى سەربازى بێت بە نرخێكى هەرزانتر و پێشمەرجى كەمتر، بەڵام خواست لەسەر پێداويستى سەربازى بەهۆى نرخى كەمتر رۆڵى سەرەكى هەيە، بۆ نموونە فڕۆكەى جۆرى بەيرەكدارى تى بى 2 لە شەڕەكانى داهاتووى ئەو كيشوەرە رۆڵى سەرەكى دەبێت، بەگوێرەى راپۆرتێكى رۆژنامەى (وۆڵ ستريت جۆرناڵ) كڕينى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركى ئاماژەيە بۆ شەڕى داهاتوو، كە لە رێگەى چەكى هەرزان و پێشکەوتوو ئەو شەڕانە دەكرێت، فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيش لە يەك كاتدا نرخى هەرزان و پێشكەوتووە.
راپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات، لە كۆى شەش جۆرى فڕۆكەى بێ فڕۆكەوانى جۆرى بەيرەكدارى تى بى 2 و يەكەى زەمينى و پێداويستييە سەرەكيەكانى تر پێويستى بە دەيان مليۆن دۆلارە، بەڵام ئەگەر فڕۆكەى جۆرى ئێم كيوى ئەمريكى9 بكڕن، پێويستى بە سەدان مليۆن دۆلارە، ئەوەش جياوازييەكى گەورەيە لە نێوان ئەو دوو نرخە.
لە كاتى سەردانى ئەردۆغان بۆ ئەفريقيا، ئەنگۆلا وەك نوێترين وڵاتى باشوورى ئەفريقيا ئامادەيى خۆى دەربڕى بۆ كڕينى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان، سەرۆكى توركيا، ئاماژەى بەوەشكرد، "لەگەڵ ئەنگۆلا رێككەوتين قەبارەى بازرگانيمان لە (250) مليۆن دۆلار بگەينينە (500) مليۆن دۆلار، پێشبينى دەكرێت نيوەى ئەو بازرگانييە، پێداويستى سەربازى بێت."
ديپلۆماسيەتى بڵاوكردنەوەى هێز و بنكەى ئاسمانى
دەستوەردانى سەربازى توركيا لە ئەفريقيا تەنيا فرۆشتنى چەك نييە، بەڵكو ئێستا زياتر لە (40) باڵيۆزخانەى ئەنقەرە لە وڵاتانى ئەفریقيا هەيە، هێڵى ئاسمانى توركيا بە زياتر لە (50) ئاراستە گەشتى ئاسمانى ئەنجام دەدەن، هەروەها (37) نووسينگەى سەربازى لە كيشوەرى ئەفريقيا هەيە، چەند بنكەيەكى سەربازى لە سۆماڵ و مەغريب و تونس هەيە.
بەگوێرەى بابەتێكى كاساب ئۆغلۆ، پسپۆڕى سەربازى، بنكەى سەربازى (تركسۆم) گەورەترين بنكەى سەربازيى توركيايە، لە هاوينى (2020) لەو بنكەيە (2500) سەربازى سۆماڵى خولى پێگەياندنيان تەواو كرد.
لە بەشێكى ترى راپۆرتەكە هاتووە كارى داهاتووى توركيا لە ليبيا دەبێت، لە (2019) حكومەتى ئەنقەرە و تەرابلوس رێككەوتنى سەربازييان واژۆ كرد، ئەو رێككەوتنەش لە كاتێکدا بوو پەيوەندى نێوان توركيا و فەرەنسا ئاڵۆز بوو، بەڵام ئەنقەرە بەگوێرەى رێككەوتنەكە هێزەكانى خۆى رەوانەى ليبيا کرد، بەپێى راپۆرتەكانيش هەزاران چەكدارى لە سوورياوە بۆ ئەو وڵاتە گواستەوە.
لە كۆتايى ساڵى رابردوو مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزيرى دەرەوەى توركيا ئاماژەى بەوە كرد، "ئێمە ئامادەين لەگەڵ خەليفە حەفتەر كە بەشى رۆژهەڵاتى ليبياى لەژێر دەستە كۆبينەوە."
ئەوەش دەرخەرى ئەوەيە، توركيا هەوڵدەدات ديپلۆماسيەتێكى هاوسەنگ لە نێوان خەليفە حەفتەر و حكومەتى تەرابلوس پەيڕەو بكات، بە جۆرێك تا ئێستا لێتێگەيشتنى واژۆكراوى نێوانيان كارى پێ دەكرێت، ئەنقەرەش بەردەوامە لە مەشقپێكردنى هێزەكانى ليبيا لە باشوورى ئەفريقيا بۆ رووبەڕووبوونەوەى تيرۆر.
خواستى وڵاتانى كيشوەرى ئەفريقيا لەسەر فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا وايكردووە تيشك بخرێتە سەر ديپلۆماسيەتى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان لەو ناوچەيە، ئەوەش بەرئەنجامى سەركەوتنى راستەوخۆى توركيا لە ليبيا و سووريايە، لەوەش گرنگتر سەركەوتنى ئازەربيجان بوو بە پاڵپشتى توركيا لە هەرێمى كەرەباخ.
فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى جۆرى بەيرەكدار تى بى 2، سەرنجى وڵاتانى بۆخۆى راكێشاوە، كە وەك تەكنەلۆژياى شەڕكردن بەكارى بهێنن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئاڵنگەرى گەورە كە رووبەڕووى بازرگانى سەربازیى توركيا دەبێتەوە، هێزى سەربازى چينە، كە تێچووى كەمترە، ئەوەش لەبەرانبەر سازشى وڵاتانى ترە لە ئەفريقيا.
پێويستە توركيا لەپێناو پارێزگارى لە ديپلۆماسيەتى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بە سەركەوتوويى، تەكنەلۆژيايەكى پێشكەوتووتر لە تەكنەلۆژياى چين بەو وڵاتانە بفرۆشێت، ئەوەش تەنيا بە پێشكەشكردنى خزمەتگوازرييەكانى بە ستاندردێكى زۆر پێشووكترى دانپێندراو لەلايەن ناتۆوە دەبێت، بۆيە پێويستە ئەنقەرە بازنەى هەماهەنگييەكانى لەگەڵ وڵاتانى ئەفريقيا پڕۆژەكانى تر فراوانتر بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment