به‌ مووشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌ عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ مووشه‌كێك ئاراسته‌ى بنكه‌ى سه‌ربازى ڤیكتۆریا كراوه‌ له‌ رۆژئاواى به‌غدا به‌ڵام تا ئێستا هیچ زیانێك ئاشكرا نه‌كراوه‌.

شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاشكراى ده‌كات به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ  چوارشه‌ممه‌ پێنجى كانوونى دووه‌م، به‌ مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى ڤیكتۆریا له‌ رۆژئاواى به‌غدا.

ناوه‌ڕۆكى راگه‌یێندراوه‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌، مووشه‌كه‌كه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى جیهادى به‌غدا ئاراسته‌ى بنكه‌كه‌ كراوە. ئاشكرایش كراوه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌كۆى مووشه‌كییان له‌گه‌ڵ مووشه‌كێكى ئاماده‌كراو دۆزیوه‌ته‌وه‌ و راده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ڵگه‌ى تاوانیان كردوون.

رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو به‌ دوو فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرش كرایه‌ سه‌ر هه‌مان بنكه‌، كه‌ حكومه‌تى عێراقیش دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م بنكه‌یه‌ ته‌نیا راوێژكارانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى تێدایه‌ و هیچ سه‌ربازێكى تێدا نییه‌. ئه‌مه‌ سێ رۆژه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عێراق، دوێنێ سێشه‌ممه‌ به‌ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگاى ئه‌نبار.

كۆتایى ساڵى رابردوو "2021" مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى كشانه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌ جه‌نگاوه‌ره‌كانى هاوپه‌یمانانى راگه‌یاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین