زیاد جەبار: تا ئێستا حکوومەتى هەرێم هەژماری کۆتایی بۆ پەرلەمان نەناردووە
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە چواری کانوونی دووەمی (2022) زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە نوچەنێتى ڕایگەیاند، "کاتێک لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران کۆبووینەوە وەکو لیژنەی دارایی، بەڵێنی ئەوەیان پێداین کە لە ماوەیەکی زوودا هەژمارەی کۆتاییمان بۆ ڕەوانە بکەن و ئێمە چاوەڕیین بۆمان بنێرن".
سەبارەت بە زوو ئامادەکردنى بودجەى (2022) زیاد جەبار دەڵێت، "ئەوەی لەسەر ئێمە جەخت کردنەوە و فشار خستنەسەر حکومەتە بۆ ئەوەی پڕۆژەی بودجە بنێرێتە پەرلەمان، کە ماوەی هەشت ساڵە پڕۆژەیاساى بودجە نەهاتۆتە پەرلەمان، کە یەکێکە لە خاڵە لاوازەکانی حکومڕانییە لە هەرێمی کوردستان، وە ئێمە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەداین حکومەت پڕۆژەیاساى بودجە بنێرێت، بە دڵنیاییەوە لە داهاتووشدا هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت".
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان باسى لەوەشکرد، "ماوەیەکە ئاگادارم وەزارەتی دارایی خەریکى ئامادەکردنى پڕۆژەیاساى بودجەیە، چاوەڕێی ئەوەین بچێتە ئەنجوومەنی وەزیران و لەوێ پەسەند بکرێت، پاشن بنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان تاوەکو بکرێت بە یاسا".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment