جەمال کۆچەر: ناردنى (200) ملیارەکەى بەغدا ڕەنگە ئەمە دواین مانگ بێت کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت:

جەمال کۆچەر ئەندامی پێشووى لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت دەڵێت" ئەو (200) ملیارە وەکو سلفە بۆ تەواوکاریی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێندرا هیچ پاڵپشتیەکی یاسایی نییە، ڕەنگە ئەمە دوايين جار بيێت ڕەوانە بكرێت".

ئەمرۆ دووشەممە سێی کانوونی دووەمى (2022)، جەمال کۆچەر ئەندامى پەرلەمانى عێراق و ئەندامى ليژنەى دارايى خولى پێشووى پەرلەمان،  لە لێدوانێكى بۆ نوچەنێت باسى لە ناردنى (200) مليار دينارەكە كرد و گوتی، "هیچ پاڵپشتیەکی یاسایی بوونی نییە، بەس بریارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانە". 

ئەو پەرلەمانتارە روونیشکردەوە، "لە دەوڵەتی عێراقی دوو شت هەیە دەتوانین لە حکومەتی عێراقی پارەی پێ سەرف بکرێت، بە بڕیارێك یاخود بە یاسایەک ئەو (200)ملیارە یاسا نییە و بریارە". 

سەبارەت بە بەردەوامبوونى ناردنى رێككەوتنى (200) مليارەكە جەمال كۆچەر دووپاتى كردەوە كە ئەم بابەتە لە بەردەم سێ ئەگەر دايە، لەوانە ئەمە دوايين مانگ بێت ڕەوانە بكرێت، يانيش لەگەڵ پێكهێنانى حكومەتی نوێ كۆتايى پێی بێت، ياخود تا مانگى چوار ناردنى پارەکە بەردەوام بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین