سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: به ئومێد و گه‌شبینییه‌وه له ژیان و ساڵێكى تازه ده‌ڕوانین
نوچەنێت:
ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (31)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەى هاتنى ساڵى زانیى پیرۆزبایى لە خەڵکى هەرێمى کوردستان و جیهان دەکات و دەشڵێت، "به ئومێد و گه‌شبینییه‌وه له ژیان و ساڵێكى تازه و داهاتوو ده‌ڕوانین و ساڵى نوێ له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن."
دەقى پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى هاتنى ساڵى نوێى زانینى:
ساڵى تازه‌ى زایینى له ته‌واوى گه‌لى كوردستان، به‌تایبه‌تى له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان، گه‌نجان و له كوردستانییانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات، له گه‌لانى عیراق و له جیهان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوادارم ساڵى خۆشى و كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه و قه‌یرانه‌كاندا و كۆتاییهاتنى په‌تا و ناخۆشى بێت. ئومێد، ئاسووده‌یى، سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتن بۆ مرۆڤایه‌تى له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جیهاندا به هۆى په‌تاى كۆڤید_19 و لێكه‌وته‌كانییه‌وه، دوو ساڵى سه‌ختمان به‌ڕێكرد. له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌رده‌وام بووین، ڕووداو و به‌سه‌رهاتى دڵته‌زێنى كۆچ و كاریگه‌ریى خراپى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و لافاومان بینى. هاوسۆز و هاوخه‌مى خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌وانه‌م كه ئازیزانیان له ده‌ست دا و به ڕێزه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه. سوپاسى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌م كه به‌رگه‌ى قه‌یران و كێشه‌كانیان گرتووه.
تێبه‌ڕاندنى سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌كان، پاراستنى ماف و ده‌سكه‌وته ده‌ستوورییه‌كان و قه‌واره‌ى فیدرا‌ڵیى هه‌رێمى كوردستان، ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان، كار و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش و یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى له هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت.
له عیراقیش به سوودوه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌كى تازه، تێگه‌یشتنى واقعى و ئیراده‌ى جددى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، یه‌كترقبووڵكردن و هاوبه‌شیى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌مووان له پرۆسه‌ى سیاسى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى دروست پێویسته، كه متمانه و ئارامى و سه‌قامگیرى بگێڕێته‌وه و به ژیان و گوزه‌رانێكى باشتر بۆ هه‌مووان له ئێستا و داهاتووى خۆیان دڵنیا بن.
سوپاسى هاوپه‌یمانى و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و دۆستان ده‌كه‌ین كه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا پشتگیرى و هاوكارییان كردین. چه‌مك و به‌هاى هاوبه‌ش كۆمانده‌كاته‌وه و پێكه‌وه ده‌بین. وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌ى ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شین و وه‌ك ئه‌ندامێكى كاراى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى له عیراق و ناوچه‌كه ده‌مێنینه‌وه، هه‌رێمى كوردستانیش سه‌رزه‌مینى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و فره‌یى ده‌بێت.
به ئومێد و گه‌شبینییه‌وه له ژیان و ساڵێكى تازه و داهاتوو ده‌ڕوانین و ساڵى نوێ له هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/12/31
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment