مه‌حمود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌ هۆى ئه‌وه‌ى ده‌بێت یه‌كه‌م دانیشتنى هه‌ر خولێكى نوێى په‌رله‌مان له‌ لایه‌ن به‌ ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى بكرێت، بۆیه‌ خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لایه‌ن مه‌حمود مه‌شهه‌دانى به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه‌ پێشتریش سه‌رۆكى یه‌كه‌م خولى په‌رله‌مان بووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگه‌دار شه‌وى رابردوو 27 ى كانوونى یه‌كه‌م بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى ئاشكرا كردووه‌، مه‌حمود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكایه‌تى یه‌كه‌م دانیشتنى خولى نوێى په‌رله‌مان ده‌كات، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى به‌ ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاره‌.

مه‌حمود مه‌شهه‌دانى له‌دایكبووى ساڵى 1948 و كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسى سوننه‌یه‌، پێشتر له‌نێوان ساڵانى 2006 تا 2009 سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بوو. ئێستا كاندیدى براوه‌ى هاوپه‌یمانى عه‌زمه‌ كه‌ خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرایشى كردووه‌ پێشبینى ده‌كرێت یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مان له‌ 10ى كانوونى دووه‌م به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌گوێره‌ى یاسا تا ده‌ستى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت ئه‌وا ده‌بێت به‌ ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین