تاڵیبان داوا لە ئه‌مەریكا دەکات ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی ئه‌فغانستان وه‌رنه‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، "پێویسته‌ ئه‌مریكا ده‌ست له‌كاروباروی وڵاته‌كەیان وه‌رنه‌دات، چونكه‌ وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه‌ و ده‌توانێت بڕیار له‌ كاروباری خۆی بدات."

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (27)ی كانوونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (ئه‌نادۆڵ) بڵاویكرده‌وه‌، شێر محه‌مه‌د عه‌باس جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، "دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئەفغانستان پێویسته‌ ده‌ست له‌كاروباری وڵاته‌كه‌مان وه‌رنه‌دات، چونكه‌ وڵاتێکى سه‌ربه‌خۆیه‌ و ده‌توانێت خۆی بڕیار له‌ كاروباری خۆی بدات، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ چوار مانگی رابردوو ئه‌فغانستان توانیویه‌تی سه‌ربه‌خۆیانە بڕیار بدات."

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئەفغانستان گوتی، "داوا له‌ وڵاتانی‌ دراوسێمان ده‌كه‌م هاوكاری حكومه‌تی نوێی ئه‌فغانستان بكه‌ن‌ و ئاسانكاری بۆ پێدانی ڤیزه‌ی وڵاته‌كانیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانمان به‌ ئاسانی سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌ بكه‌ن‌."

پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "واشنتن فشار ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌فغانستان بۆ ئه‌وه‌ی رێز له‌ مافی هه‌موو هاووڵاتیانی ئه‌فغانی بگرێت له‌وانه‌ش ئافره‌تان، هه‌روه‌ها حكومه‌تێكی بنكه‌ فراوان دروست بكات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین