ئیسرائیل بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵا له‌ سووریا بۆردوومان ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاند،"له‌و ساڵانه‌ی رابردوو چه‌ندین باره‌گای گرووپه‌كانی نزیک لە ئێرانمان له‌ ناوخاكی سووریا و سێگۆشه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ ئورده‌ن بۆردوومان كردووه‌."

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ (26)ی كانوونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (خه‌لیج جه‌دید) بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای هه‌واڵگری ئیسرائیل راگه‌یاندووە، "ده‌یان بنكه‌ی هێزه‌ شیعییه‌كانی سه‌ر به‌ ئێرانمان له‌ناو خاكی سووریا بۆردوومان كردووه‌، به‌تایبه‌ت بنكه‌ی حزبوڵای لوبنانی كه‌ له‌ ناوچه‌كانی نزیك جۆلان و سنووری ئورد‌ن چه‌ندین كۆگای چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازییان داناوه‌، به‌رده‌وام ده‌كه‌ونه‌ به‌ر ئامانجی هێرشه‌كانمان."

له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ش حزبوڵا و گرووپه‌كانی تری سه‌ر به‌ ئێران هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ حزبوڵڵا به‌ هاوكاری ئێران خۆی بۆ داهاتوو ئاماده‌ ده‌كات، هه‌وڵده‌دات له‌ رێگه‌ى مووشه‌كه‌ دوورهاوێژه‌كانی ئێرانه‌وه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئیسرائیل.

ئیسرائیل به‌رده‌وام هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ سووریا به‌ڵام زۆر به‌كه‌می هێرشه‌كانی پشت راست ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و هێرشانه‌شی بۆ رێگرییه‌ لە ‌هێزبوونی هه‌ژموونی ئێران له‌و وڵاته‌، له‌سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه‌ش به‌نده‌رێکى بازرگانی له‌ رۆژئاوای لازقیه‌ كرده‌ ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین