وەزارەتى دارایى لەسەر مووچەى مانگى 12 روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بە هۆى ئەوەى مووچەى مانگى (12) دەکەوێتە ناو پیشووى فەرمى، بۆیە لە ڕۆژى (2-1-2022) دەست بە دابەشکردنى مووچە دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (23)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە روونکردنەوەکەیدا لەسەر مووچەى مانگى (12) دەڵێت، بەهۆی راگەیاندنی پشووەکانی سەری ساڵی زاینی، کە لە 25-12-2021 دەستپێدەکات تاوەکو 01-01-2022 دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2021 دەکەوێتە رێککەوتی 02-01-2022".

لەبەشێکى ترى روونکردنەوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابووری دا هاتووە، وەک مانگەکانى پێشوو، دابەشکردنى مووچەى مانگى (12) بە وەزارەتى تەندروستى دەست پێدەکات و بۆ رۆژانی دواتریش بەپێی خشتەی مووچە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین