ژمارەیەک پەرلەمانتار داواى پێکهێنانى لیژنەیەک دەکەن بۆ دروستکردنى ئەنجوومەنى کۆمسیۆن کوردستانی

نوچەنێت:

لە یاداشتێكدا (56) ئەندام پەرلەمانى کوردستان داوا لە سەرۆکایەتى پەرلەمانى دەکەن لیژنەیەکى پەرلەمانى دروست بکەن بۆ دیاریکردنى پاڵێوراوان بۆ ئەنجوومەنى کۆمیسیاران هەرێم.

ئەمڕۆ چوارشەممە (22)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، (56) ئەندامى پەرلەمانى کوردستان، لە (10) فراکسیۆنى جیاوازدا لە پاداشتێکدا لە سەرۆکایەیەتیى پەرلەمانى کوردستان دەکەن لیژنه‌یه‌ك دروستبكه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی پاڵێوراوان بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی هه‌رێم.

زانا مەلا مەلا خالید، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان، لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبوک لە لاپەڕەى خۆیدا ناوى ئەو ئەندام پەرلەمانانەى بڵاوکردۆتەوەکە  ئیمزایان کردووە لەسەر یاداشتى دروستکردنى لیژنەیەک بۆ پێکهێنانى ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى هەرێم.

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان دەشڵێت، "56 ئەندام پەرلەمان له‌ (10) فراكسیۆن داوا دەکەن لە زووترین کات لیژنەی پەرلەمانی بۆ دروستکردنەوەی کۆمسیۆن پێکبھێنرێت."

لە بەشێکى یاداشتى (56) ئەندام پەرلەمانەکە هاتووە، "به‌پێی خاڵی 1 له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌ مادده‌ی پێنجه‌م-ی یاسای ژماره‌ 4ی ساڵی 2014ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌ك دروستبكه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی پاڵێوراوان بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی هه‌رێم."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین