وێنه‌یه‌كى كۆنى زیاد ئه‌سعه‌د بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

رزگار سیان فۆتۆگرافه‌ر وێنه‌یه‌كى كۆنى خۆى له‌گه‌ڵ زیاد ئه‌سعه‌د هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ى بۆ 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

رزگار سیان كه‌ فۆتۆگرافه‌رێكه‌ له‌ شارى هه‌ولێر له‌ په‌یجى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كى خۆى له‌گه‌ڵ زیاد ئه‌سعه‌د هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگ  بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و تێبینیه‌ى رزگار سیان له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ى نووسیوه‌، وێنه‌كه‌ له‌ هۆڵى گه‌ل له‌ هه‌ولێر له‌ ساڵى 1991 گیراوه‌، كه‌ ئه‌و كات راپه‌ڕینى كوردستان ئه‌نجام درا بوو، بۆیه‌ له‌ وێنه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت زیاد ئه‌سعه‌دى هونه‌رمه‌ند ده‌مانجى له‌ قه‌دى به‌ستووه‌.

زیاد ئه‌سعه‌د یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ناوبانگه‌كانى كورد. له‌سه‌ره‌تاى نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو كوردستانى جێهێشتووه‌، ساڵانێكیشه‌ به‌ ته‌واوى له‌ هونه‌ر دابڕاوه‌ و له‌ راگه‌یاندنیش ده‌رناكه‌وێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌وادارێكى زۆرى له‌ ته‌واوى نه‌وه‌ جیاوازه‌كان هه‌یه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین