یۆنان لە پەیوەندییە سەربازییەكانى ئیسپانیا و توركیا نیگەرانە شیکاری

نوچەنێت:

توركیا و ئیسپانیا رێككەوتنێكى سەربازیى بەهێزیان واژۆ کردووە، ئەوەش نیگەرانى لاى یۆنان دروستكردووە، چونكە پێچەوانەى هەموو وڵاتانى ئەوروپایە.

تیكۆس دیندیاس وەزیرى دەرەوەى یۆنان نیگەرانیى وڵاتەكەى گەیاندۆتە مانوێڵ ئەلباریسى وەزیرى دەرەوەى ئیسپانیا و گووتویەتى "كە دروستكردنى پەیوەندى سەربازى لەگەڵ توركیا دەبێتە مەترسى بۆ سەر وڵاتەكەمان." وڵاتانى ئەوروپا یەكدەنگن لەسەر ئەوەى نابێت تەنكەلۆژیاى سەربازى بدرێت بە وڵاتێك، کە مەترسى تێكدانى سەقامگیرى ناوچەیى لێ بكەوێتەوە.

لە مانگى رابردوو سەرۆك كۆمارى توركیا رایگەیاند، "ئێمە هیواخوازین لە رێگەى كڕینى كەشتى فڕۆكەهەڵگر و غەواس هەماهەنگى سەربازیمان لەگەڵ ئیسپانیا زیاتر بێت".

چاودێرانى سیاسى پێیان وایە ئەو هەڵوێستەى ئیسپانیا پێچەوانەى فشارەكانى یۆنان و فەڕەنسایە لەسەر توركیا، كە دەیانەوێت بەو فشارانە سنوورێك بۆ هەوڵەكانى ئەنقەرە دابنێن كە لەو ناوچەیە سێ وڵات لەسەرى ناكۆكن و بەدواى گازى سروشتى دا دەگەڕێت، هەروەها دەيانەوێت رێگرى لە گەڕانە بەردەوامەكانى ئەنقەرە لە ناوچەكانى سنوورى بەقوبڕس بكەن، كە كەشتییە جەنگییەكانى كە لەو ناوچەیە بەدواى گازى سروشتى دا دەگەڕێن، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەگەرى بەكارهێنانى هێز و سەپاندنى سیاسەتى ئەمرى واقیع بەسەر دراوسێیەکانى.

ئەو هەڵوێستانەى توركیا رەچاونەكردنى پابەندییەكانيەتى بە ئەندامبوونى لە هاوپەيمانى ناتۆ، ئەوەش هەموو ئەوروپییەكانى نیگەران كردووە، كە زۆربەیان لایەنگرى یۆنانن، بەڵام ئەو هەڵوێستە نوێیەى ئیسپانیا دەرچوونە لە كۆدەنگى یەكێتى ئەوروپا.

لە ماوەى رابردوو یۆنان دەستى بە نوێكردنەوەى چەكە ئاسمانیى و دەریاییەكانى كردووە، لەنێویشدا بڕێكى زۆرى چەك لە فەرەنسا و ئەمریكا كڕى.

لە مانگى ئەیلوولى رابردوو فەڕەنسا و یۆنان رێككەوتنى ستراتیژى سەربازیان بە بڕى سێ ملیار دۆلار واژۆ كرد، كیریاكۆس میتسۆتاكیس سەرۆك وەزیرانى یۆنان راگەیاند، "لەگەڵ پاریس لە هەندێك دۆخ ئەگەر هەڕەشەى دەرەكى هەبێت هاوكارى یەكترى دەكەین".

لەبەرانبەردا وەزارەتى دەرەوەى توركیا لەسەر ناڕەزاییەكانى ئەسینا رایگەیاند، "رەخنەگرتن لەو رێككەوتنە جێگەى گومانە بۆ یۆنان و یەكێتى ئەوروپا، هەرەشەشە لە سەقامگیرى و ئاشتى ئەو ناوچەیە".

ئەو هەڵوێستەى مەدرید بەرانبەر توركیا یەكەم هەڵوێستى نییە، هەر ئەوەشە وایكردووە ئەو وڵاتە لە توركیا نزیكتر بێت بە پێچەوانەى هەڵوێستى یەكێتى ئەوروپا، بەتایبەت بۆ یۆنان و فەڕەنسا، كە پێیان وایە، "ئەنقەرە بۆ بە ئەندامبوون لە یەكێتى ئەوروپا سوور نییە"، بەتایبەت سەرۆكى توركيا دەيەوێت بە دروستكردنى ئاڵنگەرى وڵاتانى ئەوروپا هەراسان بكات.

سەبارەت بەو هەڵوێستەى وڵاتەكەى بیدرۆ سانچیز سەرۆك وەزیرانى ئیسپانیا رایگەیاند، "بۆيە پاڵپشتى  توركیا دەكەين، چونكە ئەندامە لە هاوپەیمانییەكى هاوبەشى یەكێتى ئەوروپا، كە هاوپەیمانى ناتۆیە".

لە مانگى رابردوو سانچیز لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانى لەگەڵ سەرۆكى توركیا رایگەیاند، "ئێمە دەمانەوێت توركیا بەشێك بێت لە یەكێتى ئەوروپا، چونكە پێكەوە لە هاوپەيمانيەكى هاوبەش داین".

لە بەشێكى ترى قسەكانى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئیسپانیا ئەو راگەیێندراوەى (10) وڵاتى ئەوروپاى واژۆ نەكرد، كە داواى ئازادكردنى عوسمان كاڤالاى دەكرد".

چاودێرانى سیاسى دەڵێن، "پاڵپشتى ئیسپانیا بۆ توركیا تەنیا گاریگەرى لەسەر لەسەر پەیوەندییەكانى لەگەڵ یۆنان نابێت، بەڵكو لە وڵاتانى باشوورى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كاریگەرى لەسەر میسر دەبێت، كە لەگەڵ توركیا ناكۆكە، ئەوەش بۆتە مایەى گومان لەسەر ئیسپانیا، كە ناكۆكیان لەگەڵ مەغریب هەیە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین