گۆڕێکى بە کۆمەڵ دۆزرایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

لە کاتى ئەنجامدانى ئۆپراسیۆنێک لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگە لە سنوورى گەرمیان، گۆڕێکى بە کۆمەڵ دەدۆزرێتەوە، پێشبینى دەکرێ لەلایەن داعشەوە ئەو کەسانە کوژراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16)ى کانوونى یەکەمى (2021)، بەپێى هەواڵێکى کوردستان، لە کاتى بەڕێوەچوونى ئۆپراسیۆنێکى سەربازیى لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگە گۆڕێکى بە کۆمەڵ دۆزرایەوە، کە لاشەى چەند پۆلیسێکى فیدراڵى عێراقى تێدا بووە.

ژمارەى تەرمى ئەو پۆلیسانەى دۆزراونەتەوە (9) کەس دەبێت، بەپێى زانیارییەکان پێش چەند ساڵێک لەلایەن تیرۆریستانى داعش لە نێوان کەرکووک و خورماتوو رفێندرابوون، دواتر هێزی پێشـمەرگە هێزێکی تایبەتی ئاگادار کردووەتەوە بەمەبەبستی گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان.

دۆزینەوەى ئەم گۆڕە بە کۆمەڵه‌ لە کاتێکدا، ماوەى چەند ڕۆژێکە هێزەکانى پێشمەرگە لە سنوورى ناوچە کوردستانییەکان دەستى بە ئۆپراسیۆنێکى گشتگیرکردووە بۆ دۆزینەوەى حەشارگەى چەکدارانى داعش لەو ناوچەیە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین