ئەمریکا و ژاپۆن و ئوسترالیا بە پرۆژەیەکی نوێ بەرەنگاری هەژموونی چین دەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە

هەر سێ وڵاتی ئەمریکا و ژاپۆن و ئوسترالیا بڕیاردەدەن پڕۆژەیەکی نوێی سیستمی تۆڕی پەیوەندیی 5G لە باشووری زەریای هێمن دابمەزرێنن بۆ بەرەنگاربووەوە هەژموونی ڕوو لە زیادی چین لە ناوچەکەدا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی سپووتنیک-ی ڕوسی، هەر سێ وڵات پلانێکیان ئاشکرا کردووە بۆ ڕاکێشانی کێبڵی ژێر دەریایی بۆ گەیاندنی نوێترین تەکنۆلۆجیای ئینتەرنێت بە دەوڵەتانی دورگەکانی زەریای هێمن لە مایکرۆنیزیا و کیبریاتی و ناوورۆ.

ئاژانسی هەواڵی "کیودۆ"ی ژاپۆنی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بابەتەوە گوستوویەتییەوە: "لە ڕووی مێژووییەوە پەیوەندییەکی قووڵمان لەگەڵ دەوڵەتانی دورگەکانی زەریای هێمن هەیە و بەها دیموکراسییەکان پێکمانەوە دەبەستنەوە، بۆیە دەبێت ڕێگا لەو دۆخە بگیرێت کە دیموکراسی بکەوێتە ژێر هەڕەشەوە لە ڕێگای زاڵبوونی چین بەسەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت لە وڵاتەکانمان".

بڕیارە پڕۆژەکەی ئەمریکا و ژاپۆن و ئوسترالیا لە ڕێگای (دیجیسێڵ گرووپ) جێبەجێ بکرێت کە کۆمپانیایەکی تایبەت بە تەلەفۆن و ئینتەرنێتە و بارەگاکەی لە جامایکایە و بەرپرس دەبێت لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ئیتەنێتییەکە کە لە نەوەی پێنجەم (5G) دەبێت کە پێشکەوتووترین تەکنۆلۆجیای گەیاندنە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین