وەزیرى دەرەوەى ئەفغانستان: لەگەڵ ئەمەریكا هیچ كێشەیەكمان نییە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (13ى كانوونى یەكەمى 2021) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاویكردەوە، "ئەمیر خان موتەقى وەزیرى دەرەوەى حكومەتى تازەى ئەفغانستان رایگەیاند، "حكومەتەكەمان هەوڵدەدات پەیوەندیى باشى لەگەڵ هەموو وڵاتانى دونيا هەبێت، داواش دەكەم ئەو (10) ملیار دۆلارەى بلۆكیان كردووە پێمانى بدەنەوە".
سەبارەت بە سزا سەپێندراوەكانیش بەسەر ئەفغانستان، جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەو سزایانەى بەسەر وڵاتەكەمان سەپێندراوە، هیچ سودێكى نییە، چونكە دۆخى ناسەقامگیر، یاخود حكومەتێكى لاواز لەبەرژەوەندى هیچ لایەنێکدا نییە".
دەربارەى خوێندنى ئافرەتان گوتى، "بەهۆى ئەو كۆتوبەندانەى بۆ خوێندنى ئافرەتانمان داناوە، جیهان لێمان تووڕەیە، بەڵام ئێمە بەڵێنمان داوە مافى خوێندن و پیشە بۆ ئافرەتان دابین بكەین، ئەوەش گۆڕانكارییەكى نوێیە بە بەراورد بە دەسەڵاتى پێشى وڵاتەكەمان."
لە مانگى ئابى ئەمساڵ بزووتنەوەى تاڵیبان دەستى بەسەر كابولى پایبەختى ئەفغانستان داگرت، لە ماوەى رابردووش حكومەتى تازەیان پێهێنا، بەڵام تا ئێستا پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتانى دەرەوە لە ئاستێكى لاواز دایە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment