ئەردۆغان: هیچ تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانێت یاساكان پێشێل بكات تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆك کۆماری تورکیا له‌ وتارێكی ڤیدیۆی له ‌لووتكه‌ی ستراتیژییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دەڵێت، "تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرەتادا ھێمایەك بوون بۆ ئازادی، بەڵام لەئێستادا بووینە یەکێک لە ھەڕەشە سەرەکییەکان بۆسەر دیموکراسی".

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (11ی كانوونی دووه‌می 2021) ماڵپه‌ڕی (ئه‌نادۆڵ) بڵاویكردوه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ لوتكه‌ی ستراتیژییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن فهر‌مانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رێکخرا بوو رایگه‌یاند، "لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیاداین، ئامێرە ئه‌لیكترۆنییه‌كان کاریگەریی قووڵییان لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست کردووە، بۆیه‌ لەم سه‌رده‌مه‌دا رۆژ بە رۆژ گرنگی ستراتیژی پەیوەندییەکان زیاد ده‌بێت، به‌ڵام لەگەڵ پەرەسەندنی بەکارھێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هه‌واڵی درۆ زۆر به‌ خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه‌".

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، " ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌، به‌ هیچ فلته‌رێك دا تێناپه‌رێت، بۆیه‌ ئه‌و تۆڕانه‌ بووینه‌ تێكدانی ژیانى ملیۆنان كه‌س، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرەتاوه‌ ھێمایەك بوون بۆ ئازادی، بەڵام لەئێستادا بووینه‌  یه‌كێك له‌ هه‌ڕه‌شه‌ سەرەکییه‌كانى سەر دیموکراسی".

ده‌رباره‌ی رێكاره‌كانیان دژ به‌ پێشێلكارییه‌كان ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، "ھیچ کۆمپانیایەك لە سەرووی یاسا نابێت، ھێزی دارایی و پێگەی نێودەوڵەتیی ھەرچییەک بێت، حكومه‌تی توركیا یاساكان و به‌ڕێوه‌بردنی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌موار كردۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ گوێره‌ی پێویستی و نموونه‌ی نوێیه‌ له‌ جیهان".

به‌هۆی دروستبوونی چه‌ندین كێشه‌ی جۆراو جۆر له‌ رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وڵاته‌كان به‌ره‌و رێكاری تایبه‌ت دژ به‌و تۆڕانه‌ هه‌نگاو ده‌نێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین