کاروانێکى ترى کۆچبەران لە بێلارووسەوە گەیشتنەوە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

گەڕاندنەوەى پەنابەرانى کورد لەسەر سنوورى وڵاتى پۆڵەندا و بێلارووس بەردەوامە و ژمارەى ئەو هاووڵاتییانەى گەڕاونەتەوە زیاتر لە (3000) کەس دەبێت.

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر، تا ئێستا پێشوازى لە نۆ کاروانى پەنابەرانى کورد و عێراقى کردووە، ژمارەى سەرجەمى ئەو کاروانەش (417) هاووڵاتى بوون.

هەڵگورد ساڵەیی، راوێژکاری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت بە رووداوى ڕاگەیاند، ، سەرۆکی حکومەت خۆی لەسەر خەتە لەسەر ئەم بابەتە و بۆ ئەو مەبەستە چەند لیژنەیەکیان پێکهێناوە، چەند دامەزراوەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناو ئەو لیژنەیەن و نوێنەرایەتییان هەیە و دەست بەکارەکانیان کراوە.

زۆربەى ئەو پەنابەرانى لەسەر سنوورى وڵاتى پۆڵەندا و بێلارووس گەڕاونەتەوە هەرێمى کوردستان گەنج و منداڵن.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە ناوەڕاستى مانگى (11)ى ئەمساڵ، حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەهاوبەشى لەگەڵ حکوومەتى عێراق، بە شێوەیەکى ئارەزوومەندانە دەستیان بە گەڕاندنەوەى ئەو پەنابەرە کورد و عێراقییانە کرد کە لەسەر سنوورى ئەو دوو وڵاتە گیریانخواردبوو.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین