سەرۆک بارزانى و موقتەدا سەدر بارودۆخى سیاسى عێراق تاوتوێ دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سەرۆک بارزانى لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ موقتەدا سەدر، "دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان" تاوتوێ دەکەن."

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک مسعود بارزانى سەید موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان دەربارەى بارودۆخی سیاسیی عێراق کرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆک مەسعود بارزانی و سەید موقتەدا سەدر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ کرد."

ڕاگەیێندراوەکەى بارەگاى بارزانى، روونیشدەکاتەوە، "لەو پەیوەندییەدا جەخت لە پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان و گەڵاڵەکردنی هاوپەیمانێتیی نێوان لایەنەکان کرا ئەویش بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و جێبەجێکردنی ئیرادەی گەل و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی تێکڕای پێکهاتەکانی عێراق."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین