هاتووچۆى گەشتیاران لە دەروازەى پەروێزخان ڕاگیرا
نوچەنێت:
عەلی تۆفيق، سەرپەرشتياری کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بە رووداوی راگەیاندووە، لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان هاتووچۆی گەشتیاریی راگیراوە، ئەمەیش بەهۆى بڕیارێکى پارێزگای کرماشان، تەنیا ئەوانەی لە ئێرانن یان بە پێچەوانەوە هاتوونەتە عێراق دەتوانن بگەڕێنەوە.
سەرپەرشتياری کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، دەربارەى ئەم بڕیارە دەشڵێت: تەنها هاتووچۆى گەشتیاران دەگرێتەوە،بەڵام ئەوەى پەیوەستە بە هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەکە وەکو خۆیەتی و گۆڕانکاریی بەسەردا نەهاتووە.
تا ئێستا هاتووچۆى گەشتیاربى و بازرگانان، لە هەردوو دەروازەى سنووریی باشماخ و حاجى ئۆمەران، ئاساییە و هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ ڕاگرتنى هاتووچۆى گەشتیاران و جووڵەى بازرگانى، بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسى کۆرۆناى گۆڕاو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment