لایه‌نه‌ شیعه‌كان سه‌ردانى ماڵى موقته‌دا سه‌در ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى ده‌كات، بڕیاره‌ سه‌ركرده‌ى لایه‌نه‌كانى پێكهاته‌ى شیعه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانى ماڵى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ نه‌جه‌ف بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چوارى كانوونى یه‌كه‌م رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، سه‌ركرده‌كانى شیعه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانى نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در كۆببنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ سه‌رۆكایه‌تى شاندێك ناوه‌ڕاستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌چێته‌ نه‌جه‌ف، كۆبوونه‌وه‌كه‌یش وه‌ك گه‌ڕى دووه‌مى ئه‌و دانوستاندنه‌ ده‌بێت كه‌ پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو له‌ به‌غدا له‌نێوان سه‌در و سه‌ركرده‌كانى ترى شیعه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه‌ ده‌كات سه‌در به‌ نیاز نییه‌ سازش له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ بكات و ئاماده‌بوونیشى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو بیسه‌لمێنێ كه‌ ركابه‌رى كه‌سى "شه‌خسى" له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كان نییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین