ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان: پێویستە پەلە بکرێ لەچارەسەرکردنى ئەو ناوچانەى بۆشایی ئەمنییان هەیە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە چوارى کانوونى یەکەمى (2021)، عوسمان کەریم سوارە، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، دەبارەى هێرشەکانى داعش بۆ سەر پێشمەرگە بە تایبەت نوچەنێتى ڕاگەیاند، "بە هۆى بۆشایی ئەمنى ناوچە کوردستانییەکان هەیە، هەلومەرجى ئەو ناوچانەى بۆ داعش لەبارتر کردووە تاوەکو چالاکى زیاتر ئەنجام بدەن."
عوسمان کەریم سوارە، داواى گۆڕینى سیاسەتى سەربازیى پێشمەرگە دەکات، تاوەکو بتوانن ڕووبەڕووى هێرشەکانى داعش ببنەوە، هەرەوەها دەڵێت، "پێوستە سوپای عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە پەلە بکەن لە پرکردنەوە بۆشایی ئەمنى ناوچە کوردستانییەکان، پێکهێنانى سوپاى هاوبەشەى نێوان بەغدا و هەرێم دەتوانێ چارەسەرى ئەو بۆشاییە ئەمنیە بکات."
ئەو ئەندام پەرلەمانەى کوردستان روونیشیدەکاتەوە، "داعش بەردەوام چالاکی ئەنجام دەدات، کاتێکی دیاری نییە و گورزی کاریگەریان وەشاندووە بەرامبەر بە عێراق و حەشدی شەعبیش. بەڵام لە ئێستادا بەشێک لەو تیرۆرستانەی کە لەسوریادان زیاتر گەراونەتەوە ناوچەی قەرەچووغ."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment