شیعه‌كان به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ن سه‌دريش به‌ پێنج وشه‌ وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لایه‌نه‌ شیعه‌كان كه‌ خۆیان به‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ناسێنن راگه‌یێندراوێك له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و سه‌دریش پێنج وشه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌و وشانه‌ دووپات له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دووى كانوونى یه‌كه‌م له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لایه‌نه‌ شیعه‌كان به‌ ئاماده‌بوونى ره‌وتى سه‌در به‌ڕێوه‌چوو. دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌واوى لایه‌نه‌ شیعه‌كان كه‌ خۆیان به‌ "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" ده‌ناسێنن به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و باسیان له‌وه‌ كردووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێى شه‌ش خاڵیان كردووه‌. له‌وانه‌ رێكاریى كرده‌نى بگرنه‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، ده‌رچوونى هێزه‌ بیانییه‌كان، پاراستنى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ تاوانناساندنى ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، كارى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى بنه‌ما جێگیره‌كانى گه‌لى عێراق، خاڵى كۆتایش بریتیه‌ له‌ كاركردن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئابوورى.

له‌ كاتێكدا هه‌ندێك له‌ لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ باس له‌وه‌ كراوه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو ته‌وافووقى بێت، كه‌چى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى به‌ ده‌ستنووسى خۆى په‌یامێكى پێنج وشه‌یى له‌ تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تى، "نه‌ رۆژهه‌ڵاتى و نه‌ رۆژئاوایى، حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشيتمانى".

ره‌وتى سه‌در براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقه‌ و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى پێكده‌هێنێ، كه‌چى لایه‌نه‌كانى ترى شیعه‌ داواى حكومه‌تى ته‌وافووقى ده‌كه‌ن.



 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین