ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كانى عێراق ئاشكرا ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌رپرسێكى ره‌وتى حیكمه‌ ئاشكراى ده‌كات له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لایه‌نه‌ شیعه‌كان بڕیار دراوه‌ سه‌رۆكى داهاتوو ته‌وافووقى بێت و به‌ڵام وه‌زیره‌كان به‌گوێره‌ى شایسته‌یى هه‌ڵبژاردن بێت. دووپاتیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان به‌رده‌وام بن.

فادى شه‌مه‌رى سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتى حیكمه‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ دووى كانوونى یه‌كه‌م كه‌ له‌ ماڵى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح به‌ڕێوه‌چوو، به‌ به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، "به‌شداربووان بڕیاریان دا سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو ته‌وافووقى بێت و وه‌زیره‌كانیش به‌گوێره‌ى شایسته‌یى هه‌ڵبژاردن بێت".

شه‌مه‌رى باس له‌وه‌یش ده‌كات، به‌شداربووان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن و لیژنى هاوئاهه‌نى پێكده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى ورده‌كارییه‌كانى پێكهێنانى گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى بكه‌ن".

ئه‌مڕۆ له‌ ماڵى هادى عامرى له‌ به‌غدا سه‌ركرده‌كانى شیعه‌ كۆبوونه‌وه‌، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و موفته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و فالح فه‌یاز سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى و عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ و قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق و چه‌ندان سه‌ركرده‌ى تر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شداربوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین