سه‌در و مالیكى و ته‌واوى لایه‌نه‌ شیعه‌كان كۆبوونه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و چه‌ندان لایه‌نى ترى شیعه‌ له‌ ماڵى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ دووى كانوونى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى لایه‌نه‌ شیعه‌كان له‌ ماڵى هادى عامرى به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنه‌ و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ نوورى مالیكى و هادى عامرى و موقته‌دا سه‌در و فالح فه‌یاز سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى و  عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ و قه‌یس خه‌زعه‌لى سكرتێرى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شدارن.

پێشتر ناكۆكییه‌كى تووند هه‌بوو له‌سه‌ر شێوازى پێكهێنانى حكومه‌ت، چونكه‌ ره‌وتى سه‌در كه‌ براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقه‌ بانگه‌شه‌ى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ ده‌كرد، له‌ به‌رانبه‌ریشدا ته‌واوى لایه‌نه‌ شیعه‌كان كه‌ خۆیان به‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌ناسێنن داوای حكومه‌تى ته‌وافووقیان ده‌كرد.

بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان شیعه‌كان روو بدات، به‌ڵام تا ئێستایش هیچ ئه‌نجامێكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین