كازمى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌وڵى تیرۆركردنى ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

راوێژكارێكى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌ڵگه‌ى به‌هێزیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌ ئامانجگرتنى ماڵى كازمى، سه‌رچاوه‌یه‌كیش به‌ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت راده‌گه‌ینێ، لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ڵگه‌ى رژدى به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات كازمى له‌وه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌ ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ هه‌وڵى تیرۆكردنى ئاشكرا بكات.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ى بۆ تویتێكى موشرق عه‌باس كردووه‌ كه‌ راوێژكارى سیاسى مسته‌فا كازمییه‌، موشرق له‌ تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌ڵگه‌ى به‌هێزیان له‌باره‌ى ئامانجگرتنى ماڵى كازمى هه‌یه‌ و له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا هه‌ندێك له‌ راستى و ڤیدیۆ و وێنه‌كان ئاشكرا ده‌كرێن".

شه‌رق ئه‌وسه‌ت سه‌رنجى ئه‌وه‌ى داوه‌ موشرق عه‌باس پێشتریش موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در وشه‌ى "تیرۆریستیان" بۆ هێرشبه‌ران ئه‌نجام داوه‌، كه‌ به‌ گوته‌ى رۆژنامه‌كه‌ پێشتر ئه‌و وشه‌یه‌ ته‌نیا بۆ تیرۆریستانى له‌ نموونه‌ى داعش به‌كارده‌هات.

سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى به‌ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تى راگه‌یاندووه‌، "به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان ئه‌و لیژنانه‌ى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ پێكهێنراون، ئه‌نجامى رژد و به‌رجه‌سته‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌".

له‌ حه‌وتى "تشرینى دووه‌م" به‌ درۆن هێرش كرایه‌ سه‌ر ماڵى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا، به‌ڵام جگه‌ له‌ زیانى ماددى هێرشه‌كه‌ هیچ زیانێكى گیانى نه‌بوو.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین