دەرباز کۆسرەت رەسول داواى پێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە لەسەر کوژرانى موراد کانى کوردەیى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

کارگێرێکى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نیشتیمانیى کوردستان، لەسەر کوژرانى موراد کانى کوردەیى، بۆ خستنەڕووى هۆکارى رووداوەکە داواى پێکهێنانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (27)ى تشرینى دووەم (2021)، دەرباز کۆسرەت رەسول، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لە کۆیە بەشداریى لە پرسەی موراد کانی کوردەیی کرد و  پرسەى و سەرەخۆشى خۆى ئاراستەى بنەماڵەکەى کرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوێک کە لە لاپەڕەى تایبەتى دەرباز کۆسرەت رەسول لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک بڵاوکراوتەوە دەڵێت، "پەیوەست بە سەرنجەکانی سەر رووداوەکە دەرباز کۆسرەت رەسول بۆ لابردنی تەمومژ لەسەر رووداوەکەو دەرکەوتنی راستییەکان هیواخوازین لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند پێکبهێنرێ و رێکارە یاساییەکان بگیرێتە بەر."

جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنێ هەینى عەقید موراد کانى کوردەیى، لە کاتى جێبەجێکردنى بڕیارى دەستیگرکردنى، هەروەک پێشتر لە ڕاگەیێندراوى ئەنجوومەنى ئاسایشى هەرێمى کوردستان هاتبوو، لە کاتى ڕووبەڕووبوونەوەى لەگەڵ هیزە ئەمنییەکان، خۆى و دوو پاسەوانى کوژران و کارمەندێکى هێزە ئەمنییەکانیش هەر لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا گیانى لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین