بافڵ تاڵەبانى سەردانى ڕۆژئاواى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، بەپێى میدیاى فەرمى یەکێتی سەردانى ڕۆژئاواى کوردستانى کردووە بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى سیاسى و سەربازى.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (20/کانوونى یەکەم/2022) میدیاى فەرمى یەکێتى ڕایگەیاند، بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان بە سەردانێکى فەرمى لە ڕۆژئاواى کوردستانە.

سەبارەت بە ئامانجى سەردانییەکەى سەرۆکى یەکێتى بۆ ڕۆژئاواى کوردستان، میدیاى یەکێتى دەڵێت، "وابڕیارە چەندین دیداری گرنگی سەربازی و سیاسی ئەنجام بدات."

سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ رۆژئاوای كوردستان له‌ كاتێكدایه‌، ناكۆکییەکانى نێوان پارتى و یەکێتى بەرەو ئاسایبوونەوە دەچێت. ئەمڕۆش عەلی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، "هەوڵدەدەین پێش سەری ساڵ لەگەڵ یەکێتی کۆببینەوە و بەدڵنیاییشەوە ئەگەر پێش سەری ساڵ نەمانتوانی، راستەوخۆ دوای سەری ساڵ ئەو کۆدەبینەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین