رۆیتەرز: ئەگەر دەستوەردانەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان نەبوایە چەندین کێشە لەنێوان پارتى و یەکێتى روویدەدا کوردستانی

نوچەنێت:

ئاژانسى رۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا، باس لە کێشە ناوخۆییەکانى هەرێمى کوردستان و دەشڵێت، ئەگەر دەستوەردانەکانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان نەبوایە چەندین رووداوى نەخوزارو لە نێوان پارتى و یەکێتى روویدەدا.

ئەمڕۆ دووشەممە (پێنجى/ کانوونى یەکەم/2022) ماڵپەڕى رووداو بڵاویکردۆتەوە، بەپێى ڕاپۆرتێکى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، تەواو نیگەرانە لە گرژییەکانى ئێستاى نێوان پارتى و یەکێتى.

بەپێى راپۆرتەکە بەرپرسێکى ئەمەریکى بەو ئاژانسەى ڕاگەیاندووە، ئەمەریکا لە هاوبەشەکانی یەکگرتوویی لەپێناو یەکگرتوویی ناوێت، بەڵکو دەیەوێت پارتى و یەکێتى هەماهەنگی لەگەڵ یەکدی بکەن لەسەر کێشە سەرەکییەکانیان، بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندیی ئەمەریکا و ئەوانیشدا بێت.

ئەوەش لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەپێى وتەى بەرپرسێکى کورد بۆ ئاژانسى رۆیتەرز،  ئەگەر سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دەستوەردانەکانی نەبوونایە، چەندین رووداوی نەخوازراو لە ماوەی رابردوودا لە هەرێمی کوردستان لەنێوان یەکێتی و پارتی روویاندەدا.

هاوکات بەرپرسێکى یەکێتى هۆشدارى داوە لە گرژییەکان و بە رۆیتەرزى ڕاگەیاندووە،  ئەگەر پارتى داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکات، هیچ بژارەیەکى تریان نابێت جگە لە دوو ئیدارەیی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین