له‌ رانیه‌.. موراد كانى كورده‌یى كوژرا کوردستانی

نوچه‌نێت

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ رانیه‌ عه‌قید موراد كانى كورده‌یى كوژرا، كه‌ به‌رپرسێكى پۆلیسه‌ و هاوكات به‌رپرسیارێتى له‌ناو یه‌كێتى هه‌بوو، میدیاى یه‌كێتى ده‌ڵێ، فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى هه‌بووه‌ و رووبه‌ڕووى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بووه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ كوژراوه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25ى تشرینى دووه‌م، له‌ شارى رانیه‌ عه‌قید موراد كانى كورده‌یى كوژرا. كۆمه‌ڵێك زانیارى جیاواز له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌.

میدیاى یه‌كێتى له‌وانه‌ ماڵپه‌ڕى كوردسات نیوز و پیوكه‌ى میدیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، موراد كانى كورده‌یى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى هه‌بووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ویستوویانه‌ ده‌ستگیرى بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و رووبه‌ڕووى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بووه‌ته‌وه‌ و ته‌قه‌ى كردووه‌، له‌وانه‌ كارمه‌ندێكى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراوه‌ و سێ كارمه‌ندى تریش بریندارن. بۆیه‌ ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدا  موراد كانى كورده‌یى كوژراوه‌.

میدیاكانى یه‌كێتى روونیان نه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كامه‌ هێزى ئه‌منى بووه‌ كه‌ ویستوویانه‌ موراد كانى كورده‌یى ده‌ستگیر بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ بۆچى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى هه‌بووه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌ یه‌كێتى به‌ ماڵپه‌ڕى رووداوى راگه‌یاندووه‌، " ژمارەیەک سکاڵای لەلایەن هاووڵاتیانەوە لەسەر تۆمارکراوە لەسەر ئەوەی دژی خەڵک وەستاوەتەوە، سەرانەی وەرگرتووە و هەڵی کوتاوەتە سەر خەڵک."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین