وەزارەتى کارەبا ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا هۆکارى کەمبوونەوەى کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ پێنجەشممە (25)ى تشرینى دووەم (2021)، وەزارەتى کارەبا  لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لەم ماوەیەدا، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سەرجەم شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە و لە سێ ڕۆژی ڕابردووشدا ئەو بڕە بووەتە (16) کاتژمێر و (20) خولەک." 

وەزارەتى کارەبا روونیکردۆتەوە، "یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبا بۆ وێستگە (300) مێگاواتییەکەى خەبات دەگەڕێتەوە کە لە ژێر چاککردنەوە دایە و بڕیارە لە ڕۆژی (5-12-2021)ى ئەمساڵ بکەوێتەوە کار."

بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى کارەبا، ئەو (150) مێگاوات کارەبایەى لە تورکیاوە لەڕیگەى پارێزگاى هۆکەوە دەهات، ڕاگیراوە و حکوومەتى هەرێم لە هەوڵى چارەسەرکردنیدایە.

وا بڕیارە، حکومەتى هەرێم بەرهەمى گاز بۆ وێستگەى بەرهەمهێنانى کارەباى ئەگریکۆى گەرمیان زیاد بکات، هەروەک وەزارەتى کارەبا دەڵێت، بەمەیش لەم وێستگەیە "بڕی پێدانی کارەباکەى لە 165 مێگاواتەوە بگاتە 200 مێگاوات و بڕیارە لە (28-11-2021) بکەوێتە کار." 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین