هەشت کەسی دیکە گیانیان لە دەستدا کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماری 24کاتژمێری دۆخی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئاماژە بە توشبوونی372 دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (24/تشرینی دووەم/2021) وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیێندراوێکی لە پەیجی فەرمی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیس بوک بڵاو کردەوە، بەپێی راگەیێندراوەکە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان 372 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، هەشت کەسی بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستدا، 478 کەسیش چاک بوونەتەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٣٧ )

١. پشکنین: ( ٥٢١٨ پشکنینی نوێ)
• ( ٢٦٦٣) هەولێر
• ( ٦٥٥) سلێمانی
• ( ١٦٣٧) دهۆک
• ( ٢١) هەڵەبجە
• ( ١٢١) گەرمیان
• ( ١٢١) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٣٧٢ تووشبووی نوێ)
• ( ١٤٠) هەولێر
• ( ٧٢) سلێمانی
• ( ١٤٦) دهۆک
• ( ٢) هەڵەبجە
• ( ٩) گەرمیان
• ( ٣) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: ( ٤٧٨ چاکبوون)
• ( ٢٠٠) هەولێر
• ( ٥٦) سلێمانی
• ( ١٨٧) دهۆک
• ( ٩) هەڵەبجە
• ( ٦) گەرمیان
• ( ٢٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٨ مردن)
• ( ٠) هەولێر
• ( ٢) سلێمانی
• ( ٢) دهۆک
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ٢) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٤٩٦٠٣٧ (١٢٧١١٨٧ هەولێر، ٨٥٧٥٥٣ سلێمانی، ١٣٤١٩٨٢ دهۆک، ٢٥٣١٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٧٣٣٣٥ (١١٠٦٧١ هەولێر، ١٢٨٥٧٣ سلێمانی، ١٢٦٧٨٣ دهۆک، ٧٣٠٨ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٦٠٢١٧ ( ١٠٦٢٩٣هەولێر، ١٢٤١٢٢ سلێمانی، ١٢٢٨٦٩ دهۆک، ٦٩٣٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٦٣٠٦ (٢٤٢٥ هەولێر، ١٥٣٢ سلێمانی، ٢٢١١ دهۆک، ١٣٨ هەڵەبجە)
مردن ٦٨١٢ (١٩٥٣ هەولێر، ٢٩١٩ سلێمانی، ١٧٠٣ دهۆک، ٢٣٧ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤ی تشرینى دووەم ا٢٠٢

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین