شاجوانى مه‌كسیك مافیایه‌ رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت

پۆلیسى مه‌كسیك شاجوانى وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌، به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ باندێكى مافیایى ده‌ستى تێكه‌ڵكردووه‌ و به‌شدارى له‌ تاوانى رفاندنى خه‌ڵك كردووه‌.

لۆرا مۆجیكا رۆمیرۆ شاجوانى مه‌كسیكه‌ و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى كۆمه‌ڵێك تاوانى مافیایى ده‌ستگیركراوه‌. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ رۆمیرۆ له‌گه‌ڵ باندێكى مافیایى ده‌ستی تێكه‌ڵكردووه‌ و كه‌ له‌ سێ ژن و پێنج پیاو پێكهاتووه‌ و تاوانى رفاندن ده‌كه‌ن.

ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ بۆ ماوه‌ى دوو مانگ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر رۆمیرۆ بسه‌لمێنرێن ئه‌وا به‌گوێره‌ى یاساى وڵاته‌كه‌ى پێشبینى ده‌كرێت سزاى 50 ساڵ زیندانى به‌سه‌ر بسه‌پێنرێت.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین