عێراق گازی قەتەر و جەزائیر هاوردە دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای ڕۆژانە، عێراق لە وەرزی زستاندا پێویستی بە 50 ملیۆن پێ سێجای گازی سروشتی هەیە، و ڕۆژانە تەنیا 8.5 ملیۆن پێ سێجای گازی ئێرانی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا هاوردە کات، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە عێراق هەوڵی هاوردەکردنی گازی قەتەر و جەزائیر دەدات

حکوومەتی عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان لە ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا،  کار بۆ هاوردەکردنی گازی قەتەر و جەزائیر دەکات.

ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە میدیاییەکانی راگەیاند" کێشەی گازی ئێرانی لە بازارەکانی عێراق بەدرەوامی هەیە و ئەمەیش بۆتە هۆی کورتهێنان لە رێژەی گازی داواکراو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا"

هەروەها وتیشی" خواستی بازارەکانی عێراق بۆ بەکاربردنی گازی سڕوستی  لە هاویناندا ڕۆژانە زیاتر  لە 70 ملیۆن پێ سێجا و لە زستاناندا 50 ملیۆن پێ سێجایە، بەڵا لە ئێستادا ڕۆژانە تەنیا 8.5 ملیۆن پێ سێجای گازی سروشتی لە ئێران هاوردە دەکات".

عەبادی جەختی لەویش کردەوە ئەو گازەی کە لە ئێران هاوردە دەکڕیت ، بۆ بەرهەمهێنانی 6500 مێگاوات کارەبای عێراقی بەکار دەبردێت و دووپاتیشیکردەوە، شاندێکی عێراقی نیازی سەردانیکردنی ئێرانیان هەیە بۆ دەستنیشانکردنی شێوازی دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی عێراق  کە بە 2 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنێرین.

سەبارەت بە پلانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی بری کورتهێنانی گازی سروشتی و بەرهەمهێنانی کارەبا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرای کرد" عێراق لە هەوڵی دابینکردنی گازی پێویست دەبێت بۆ دابینکردنی گازی داواکراو ، بۆ ئەو مەبەستە لە ڕێگەی گرنگیدان بە کێڵگە گازیەکانی عێراق  و هاوردەکردنی گازی وڵاتانی تری دراوسێی عێراق ئەو گازە دابین دەکات".

 بیرۆکەی هاوردەکردنی گازی قەتەر و وڵاتانی تر، مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی حکوومەتەکەی حەیدەر عەبادی، بەڵام هۆکاری سیاسی و پێوەندیەکانی عێراق لەگەڵ ئێران و گرژیەکانی لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا، هۆکارێکی سەرەکی بووە لە نەگەیشتن بەو ئامانجە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین