كورسى سه‌ربه‌خۆكان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ و به‌ دۆڕاوه‌كان ده‌درێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كاندیدێكى سه‌ربه‌خۆى براوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق باس له‌وه‌ ده‌كات سێ كورسى له‌ سه‌ربه‌خۆكان وه‌رگیراونه‌ته‌وه‌ و به‌ لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كان دراون. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ بڕوات سه‌ربه‌خۆكان بایكۆتى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ى تشرینى دووه‌م حوسێن عه‌ره‌ب كاندیدى براوه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ شه‌رق ئه‌وسه‌ت ناڕه‌زایى له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ ده‌ربڕیوه‌ كه‌ له‌ كورسییه‌كانى په‌رله‌مان كراون.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ سه‌ربه‌خۆیه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌وان چاوه‌ڕوانى بڕیارى كۆتایى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌نجامه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌وا بایكۆتى پرۆسه‌ى سیاسى ده‌كه‌ن.

شه‌رق ئه‌وسه‌ت زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌ كۆى حه‌وت كورسى كه‌ گۆڕانكاریيان تێدا كراوه‌، سێ كورسى له‌ سه‌ربه‌خۆكانن و ئێستا به‌ لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كانى هه‌ڵبژاردن دراون، كه‌ زۆربه‌یان له‌ چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى فه‌تحن.

دوێنێ كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، به‌ هۆى تاتوێكردنى تانه‌كان و پرۆسه‌ى هه‌ژماركردنه‌وه‌ى ده‌ستى گۆڕانكارییه‌كى زۆر له‌ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن دێته‌ ئاراوه‌.

له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ى په‌رله‌مانى عێراق، ژماره‌یه‌ك حزبى نوێ و كاندیدى سه‌ربه‌خۆ هه‌بوو، كه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ى 50 كورسیان هه‌یه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین