سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دەرەوەى بەحرەین کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى بەحرەین کۆدەبێتەوە و تاوتوێى پەیوەندییەکانى بەحرەین لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (21)ى تشرینى دووەم (2021)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندی دایەلۆگی مەنامە لە بەحرەین، لەگەڵ عەبدوڵلەتیف ئەلزەیانی، وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین کۆبووەو.

حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی شانشینی بەحرەین لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، کرا."

هەروەها روونیشدەکاتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، "دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی فراوانکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هاوبەشن، تاووتوێ کران." 

ئەم کۆبوونەوەیەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە کاتێکدایە، کە ڕۆژى هەینى ڕابردوو بە بەمەبەستى بەشداریکردن لە دایەلۆگى مەنامە 2021، لەگەڵ شاندێکى باڵاى بەرپرسانى هەرێمى کوردستان سەردانى بەحرەینى کرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین