لۆید ئۆستن ستایشى پێگە و ڕۆڵى سەرۆک مەسعود بارزانى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەحرێن لەگەڵ وەزیرى بەرگریی ئەمەریکا کۆبوونەوە، لۆید ئۆستن ڕایدەگەیێنێت، "هەرێمی کوردستان، هاوبەش و هاوپەیمانێکی گرنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە."

ئەمڕۆ شەممە (20)ی تشرینى دووەم (2021)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لەگەڵ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە.

حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری بەرگریی ئەمەریکا ، بەڕێز و پێزانینەوە ئاماژەی بە ڕۆڵ و پێگەی کاریگەری سەرۆک مەسعود بارزانی کرد لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، دووپاتیشی کردەوە کە ئەمەریکا، بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان."

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەرامبەردا سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و "جەختیشی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و هەبوونی هەماهەنگیی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کردەوە. "

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین