ئه‌ساڵه‌ به‌ هۆى دڕانى كراسه‌كه‌ى شه‌رمه‌زار بوو رەنگاورەنگ

نوچه‌نێت: لاڤین عومه‌ر

بە هۆی دڕانی کراسەکەی له‌ فیستیڤاڵى مۆسیقا و گۆرانی عەرەبی كه‌ له‌ قاهیره‌ به‌ڕێوه‌چوو، ئەساڵە نەسری کاتژمێرێک و نیو دواکەوت، بۆیه‌ ناچار بوو داواى لێبووردن له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى بكات.

ئەمڕۆ دووشەممە 15 تشرینی دووەمی 2021 ماڵپەڕى گۆڤارى "سیدتى" بڵاویکردووەتەوە کە هونەرمەندی سووری ئەساڵە نەسری لە فیستیڤاڵى مۆسیقا و گۆرانی عەرەبی كه‌ له‌ میسڕ به‌ڕێوه‌چوو، تووشى هه‌ڵوێستێكى ناخۆش بووه‌.

چونكه‌ كاتژمێرێك و نیو له‌ واده‌ى ده‌ستپێكردنى گۆڕانییه‌كانى دواكه‌وتووه‌، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مجاره‌ له‌ ژیانى هونه‌ریى ئه‌ساڵه‌ رووداوى له‌م شێوه‌یه‌ رووبدات، بۆیه‌ كاتێك ده‌ستى به‌ گۆرانییه‌كانى كرد داواى لێبووردنى له‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى كرد و هۆكارى دواكه‌وتنه‌كه‌ى ئاشكرا كرد.

له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ئه‌ساڵه‌ نه‌سرى دوو گۆرانى جیاوازى پیشكه‌شى هه‌ر یه‌كه‌ له‌ مه‌یاده‌ حیناوى هونه‌رمه‌ندى سوورى و سه‌باح هونه‌رمه‌ندى كۆچكردووى عه‌ره‌ب كرد.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین