سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕۆژى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاری دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى هەرێم ڕایدەگەیێنێت، بەپێى یاسا ساڵى داهاتوو هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچێت و ڕۆژى ئەنجامدانى هەڵبژاردنیش، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دیارى دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (13)ى تشرینى دووەم (2021)، د. ئارام برادۆستی، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم، بە ماڵپەڕی (PDK)ى راگەیاند، هەڵبژارادنى پەرلەمانى کوردستان، بەپێى یاسا سەرەتاى د. مانگى (11)ى (2022) دەبێ بەڕێوە بچێت.

د. ئارام برادۆستى، روونیشدەکاتەوە، مانگى ئەیلوولى ساڵى داهاتوو، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕۆژى هەڵبژاردن دیارى دەکات، بەڵام ئەگەر ھەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوە نەچێت، ئەوکات پەرلەمانی كوردستان دەبێ تەمەنی ئەم خولەی درێژ بكاتەوە.

هەروەها سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی ھەرێم باس لەوەدەکات، کۆمیسیۆن دەتوانێ بۆ هەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو خۆى ئامادە بکات، بەو مەرجەى لایەنە سیاسییەکان ڕێکەون لەسەر دەستنیشانکردنى کاتێکى دیاریکراو بۆ هەڵبژاردنەکە.

سەبارەت هەموارکردنەوەى یاساى هەڵبژاردن، د. ئارام برادۆستى ئاماژەى بەوەکرد، بۆ ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەكان چەند پێشنیارێک کراوە، لەوانە پێشنیاکراوە ھەڵبژاردنى ئەمجارە بە لیستی داخراو بەڕێوە بێ و ھاوشێوەی خولی یەكەم و دووەمی پەرلەمانی كوردستان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین