داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان زیادیکردووە کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان، لەسەر زیادبوونى داهاتى نەوت ڕایدەگەیێنێت، "ئەم مانگە (100) ملیۆن دۆلار لە داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان زیادیکردووە."

ئەمڕۆ دووشەممە هەشتى تشرینى دووەم (2021)، هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان، لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕایگەیاند، لیژنەى دارایى پەرلەمانى کوردستان دوێنێ یەکشەممە سەردانى "ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان کرد، وەزیرى دارایى گووتى: (٣٥٠ ملیۆن دولار لە داھاتی نەوت بۆ ئێمە ھاتووە بۆ دابەشکردنی مووچە)."

ئەو ئەندام پەرلەمانەى کوردستان روونیشدەکاتەوە، وەزیرى دارایى و ئابوورى ئەوەشى پێڕاگەیاندوون، "١٠٠ ملیۆن دۆلار لە داھاتی نەوت زیاد بووە و دەدرێتە وەزارەتی دارایی."

جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرەتاى مانگى تشرینى یەکەم، نرخى نەوت بەرزبوویەوە و لە ئێستا نرخى یەک بەرمیل نەوت گەیشتۆتە (83) دۆلار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین