ئایه توركیا له ناتۆ ده‌كشێته‌وه؟
نوچەنێت:
ناوەندە ئه‌مریكییه‌كان به‌رده‌وام پێشبينى كشانەوەى توركيا له هاوپه‌یمانی ناتۆ دەکەن، ئه‌و پێشبینیانه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ناكۆكییه به‌رده‌وامه‌كانی توركیایه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا، چونكە به جۆرێك دۆخەکە گه‌یشتۆته قۆناغێك ناتواندرێت بەشێوەيەكى ئاسايى بەردەوام بێت.
له دوو ساڵی رابردوو ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به روونی ده‌ركه‌وت، قه‌یرانی فڕۆكه‌ی (ئێف 35) تا ئێستا كۆتایی نه‌هاتووه، دواتر دۆسیه‌ی پرسی مافی مرۆڤ و دادگاییكردنی عوسمان كافالا سەرلە نوێ ناكۆكى لێكەوتەوە.
ناكۆییه‌كانی نێوان توركیا و هاوپه‌یمانه رۆژئاواییه‌كانی زۆر فراوان بووە، بەتايبەت لەگەڵ ئه‌مریكا، چه‌ند رۆژێك پێش به‌ستنی كۆنگره‌ی (G20) له رۆما سه‌رۆكی توركیا هیواخواز بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌وروپا كۆبێته‌وه.
بەر له به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه، وڵاتانی (كه‌نه‌دا و فه‌ڕه‌نسا و فیله‌ندا و دانیمارك و ئه‌ڵمانیا و نه‌رویج و سوید و ئه‌مریكا و نویزله‌ندا) داوایان كرد پەلە بكرێت لە دايگايكردنى عوسمان كاڤالای بازرگان و چالاكوانی توركیا، كه چوار ساڵه له گرتووخانەكانى ئەو وڵاتەيە، له‌به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی باڵیۆزی ئه‌و وڵاتانه‌ی كرد، بەپاساوى ئەوەى ئەو وڵاتانە دەست دەخنە كاروبارى دادوەرى وڵاتەكەى.
بەهۆى كڕينى سیسته‌می به‌رگری (ئێس400) رووسى ئەمريكا توركيا له پرۆگرامی فڕۆكه‌ی (ئێف 35) دوورخستەوە، ئەوەش بووە خاڵی سه‌ره‌كی ئاڵۆزی ئەو دوو وڵاتە.
توركیا له ده‌ستپێكی به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتووی (ئێف 35) به‌شدار بوو، بریار بوو نزیكه‌ی (100) فڕۆكه بكرێت، به‌ڵام له (2019) به‌هۆی كڕینی سیسته‌می به‌رگری رووسی له‌و پرۆگامه دوورخرایه‌وه.
دوای سوپای ئه‌مریكا، توركیا خاوه‌نی دووه‌م هێزە له هاوپه‌یمانی ناتۆ، توركیا گرنگترین هاوپه‌یمانی مێژوویی واشنتنه له‌و ناوچه‌یه، له روویی مێژووییه‌وه هیچ وڵاتێك به ئه‌ندازه‌ی توركیا له شه‌ڕی سارد رۆڵی نه‌بینیوه، كه له كۆتایی ئەمريكا و رۆژئاوا لەو شەڕە بەسەر سۆڤيەت سەركەوتن.
ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بایه‌خی توركیا له ستراتیژییه‌تی ئه‌مریكا، چ له ناو هاوپه‌یمانی ناتۆ بێت، یاخود بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا له ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی كۆنگرێس باس له بوونی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ناو توركیا ده‌كه‌ن، كه ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كییه له هاوپه‌یمانی ناتۆ، له‌گه‌ڵ گرنگی بنكه‌ی ئینجه‌رلیك له باشووری توركیا، كه دوو هه‌زار و (500) سه‌ربازی ئه‌مریكی تێدایه، ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئەو لێكۆڵینهوانەی لەناو كۆنگرێسی ئه‌مریكا ده‌كرێت، چه‌ند پرسیارێكی گرنگ له‌سه‌ر جێگره‌وه‌كانی ئه‌و بنكه‌یه دەخاتە روو، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌وڵه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه نه‌بێت.
ناوه‌نده‌كانی ئه‌مریكا پێیانوایه ده‌ستبه‌ردابوونی توركیا لەلايەن ئەمريكاوە خۆسزادانی بێپاساوه، زیانی گه‌وره به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتن ده‌كه‌وێت، چونكە توركیا ته‌نیا ئه‌ردۆغان نییه، به‌ڵكو قووڵایيهكی جوگرافی و ئابووری هەيە، له‌و ناوچه‌یه رۆڵی سه‌ره‌كی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له نێوان ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رووسیا هه‌یه. بۆیه له ده‌ستدانی توركیا وه‌ك هاوپه‌یمانێكی رۆژئاوا، واتا كردنەوەى دەرگاى رۆژهەڵات بەڕووى ئەوروپا، رێگەخۆشكردن له‌به‌رده‌م هه‌ژموونی رووسیا و قووڵبوونه‌وه‌ی له‌ناو دڵی رۆژهه‌ڵات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش توركیا باشترین دۆخی هه‌یه بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران، كه به‌هۆی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رووسیا و چین هه‌ژموونی زیاد ده‌كات.
له رووی فه‌لسه‌فییه‌وه ئه‌وروپا پرسیاری له توركیا وه‌ك وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، ئیمانوێل ماكڕۆن له دیمانه‌یه‌كی گۆڤاری ئیكۆنۆمیس به سه‌رسوڕمانه‌وه پرسیار له به‌رگريكردن له توركیا ده‌كات، به‌ڵگه‌شی به‌وه هێنایه‌وه توركیا و ئه‌مریكا به‌بێ راوێژكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان له ناتۆ بڕیاریان له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له دۆسیه‌ی سووریا داوە.
ماكڕۆن به راشكاوانه باسی له مادده‌ی پێنج كرد، كه وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ پابه‌ند ده‌كات به هاوكاری سه‌ربازی بۆ به‌رگری له هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندام، كە رووبه‌ڕووی ده‌ستدرێژیكردن بێته‌وه، بۆیه به سه‌رسوڕمانه‌وه گوتی، "ئه‌گه‌ر سوپای سووریا یا هه‌ر هاوپه‌یمانێكی ئەو وڵاتە هێرشی كردۆته سه‌ر توركیا، ئێمه هەموو جۆره به‌رگریه‌كى لێده‌كه‌ین".
راپۆرته‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌ردۆغان له دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی هاوینی (2016) پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بوو له هاوپه‌یمانی ناتۆ بكشێتەوە، چونكه پێی وابوو واشنتن نه‌ك هیچ رێگرییه‌كی نه‌كرد له روودانی ئه‌و كوده‌تایه، به‌ڵكو پێشوازیشی لێ‌كرد، ئه‌ردۆغان دڵنیابوو كه وڵاته‌كه‌ی هیچ دۆستێكی راسته‌قینه‌ی له واشنتن نییه.
دوای ئه‌و رووداوانه په‌یوه‌ندی سه‌ربازی توركیا و رووسیا به‌هێز بوو، هه‌رچه‌نده كۆنگرێس سزای به‌سه‌ر توركیا سه‌پاند، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو توركیا وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ سیسته‌می به‌رگری رووسی كڕی، گوێی به سزاكانى ئه‌مریكا نه‌دا.
پنتاگۆن چه‌ند هه‌نگاوێكی توندی گرته‌به‌ر، توركیای له پڕۆگرامی (ئێف 35) دوورخسته‌وه، راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانی ره‌وانه‌ی تورکیا كرده‌وه، بەڵام توركيا هەر سوور بوو لەسەر بڕيارەكانى خۆى.
له‌گه‌ڵ داخستنی دۆسیه‌ی كڕینی فڕۆكه‌ی (ئێف 35)، توركيا پلانی هه‌یه به‌شی دووه‌می سیسته‌می به‌رگری رووسی بكڕیت، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌رله‌نوێ هۆشداری بداته ئه‌و وڵاته لەسەر ئاڵۆزتربوونى په‌یوه‌ندییەكانى نێوانيان.
دوای سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ نیویۆرك بەمەبەستى به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ردۆغان ناڕه‌زایی خۆی به‌رانبه‌ر جۆ بایدن و نه‌بوونی متمانه‌ی بههاوپهیمانێكی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان سه‌ردانی رووسیای كرد، له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پۆتین كۆبوونه‌وه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌رگری بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر مه‌كینه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و غه‌واسه و سیسته‌می مووشه‌كی بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر توركيا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نه‌گاته رێككه‌وتن، ئاماده‌یی ئەوەى تێدایه نوێترین جۆری فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری (سۆخۆی35)ی رووسی بكرێت، به‌ڵام شاره‌زایانی سه‌ربازی توركيا به‌باشی نازانن پهنابەرنه به‌ر فڕۆكه‌ی رووسى، چونكه له‌گه‌ڵ شارازهیی هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا یه‌ك ناگرێته‌وه، ئه‌وان له‌سه‌ر سیسته‌می ئه‌وروپی راهێنانیان كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی هه‌یه ببێته كۆتاییهێنان به ئه‌ندامبوونی توركیا له هاوپه‌یمانی ناتۆ.
(70) ساڵ پێش ئێستا لۆرد هێستینگز ئیسمای ئه‌مینداری هاوپه‌یمانی ناتۆ گوتی، "ئامانجی ناتۆ بریتیه له هێشتنه‌وه‌ی رووسیا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا، هێشتنه‌وه‌ی ئه‌مریكاش له‌و هاوپه‌یمانییه، ئه‌ڵمانیش له ناو سنووره‌كانی خۆی"، دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له (70) ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی و تێپه‌ڕینی (30) ساڵ به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد، توركیای خاوه‌نی دووه‌م گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی له ناو ناتۆ، زۆر به‌جدی بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، كۆتایی به‌و هاوپه‌یمانییه سه‌ربازییه بهێنێت، كه گرنگترین هاوپه‌یمانییه له مێژووی هاوچه‌رخ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment