ئاسۆ خانەقینى: هەموو شتێک لەسەر ژەهرخواردکردنى مەلا بەختیار بە بەڵگە بڵاودەکەینەوە کوردستانی

نوچەنێت:

کەسێکى نزیک لە مەلا بەختیار لە ئەڵمانیا دواین زانیارى دەربارەى دۆخى تەندروستى ناوبراو ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، "لە ئێستادا چارەسەرى ژەهر خواردنەکەى دەکرێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى (3/تشرینى دووەم/2021)، ئاسۆ خانەقینى خوشکەزاى مەلا بەختیار روونکردنەوەیەى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئێستا باری تەندروستی باشە و لە نەخۆشخانەیەکی شاری بەرلینە لە ئەڵمانیا و لە ژێر چاودێری پزیشکدایە و چارەسەری ژەهرخواردکردنی دەکرێت."

هاوکات ئاسۆ خانەقینى جگە لەوەى سوپاسى ئەو کەسانە دەکات کە لە تەندروستى مەلا بەختیار دەپرسن، لە روونکردنەوەکەیدا دەشڵێت، "لە ماوەیەکی نزیکدا، هەموو وردەکاری چارەسەرکردنی بە وێنەو بەڵگەو دیکۆمێنت بڵاو دەکەمەوە."

جێگەى ئاماژەپێدانە، مەلا بەخیتار ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى و بەرژەوەندییەکانى یەکێتى نیشتیمانیى کوردستان لە یەکى تشرینى دووەمى ئەم مانگە لە نووسینێکدا ژەهرخواردنى خۆى پشتڕاکردەوە و ئێستا لە ئەڵمانیا خەریکى وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکییە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین