كۆمیسیۆن واده‌ى ته‌واوبوونى هه‌ژماركردنى ده‌ستى ئاشكرا ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاند، كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پرۆسه‌ى هه‌ژماركردنى ده‌ستى له‌ ته‌واوى وێستگه‌كان كۆتایى دێت، ده‌شڵێ، "تێڕوانین له‌ راسپارده‌كانى كۆمیسیۆن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى دادوه‌ريى 10 رۆژى ترى ده‌وێ".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سێى تشرینى دووەم حه‌سه‌ن سه‌لمان به‌رپرسى راگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندییه‌كى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق "واع" ده‌ڵێ، "كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پرۆسه‌ى هه‌ژماركردنى ده‌ستى له‌ ته‌واوى وێستگه‌كانى تانه‌لێدراو كۆتایى دێت".

روونیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌رهاتوو پرۆسه‌كه‌ هه‌فته‌یه‌كى تریش به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا به‌ كۆتایى پێشكه‌شكردنى تانه‌كان دادەنرێت و پێشتریش كۆمیسیۆن روونى كردووه‌ته‌وه‌ زۆربه‌ى تانه‌كان بێ به‌ڵگه‌ن.

حه‌سه‌ن سه‌لمان ده‌ڵێ، "دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ قۆناغێكى تر دێت كه‌ تێڕوانین ده‌بێت له‌ راسپارده‌كانى ئه‌نجوومه‌نى كۆمیسۆن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى دادوه‌ریى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ئه‌ویش 10 رۆژ ده‌خایه‌نێ".

هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" به‌ڕێوه‌چوو، كۆمیسیۆن له‌ژێر فشار بڕیارى دا هه‌ژماركردنى ده‌ستى بۆ هه‌ندێك له‌ وێستگه‌كانى ده‌نگدان بكاته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین