ئێزیدیيه‌كان داواى وه‌زاره‌تێك ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئێزيدییه‌كان داوا ده‌كه‌ن له‌ دانوستاندنه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق به‌شدار بن، به‌ پێویستى ده‌زانن له‌ حكومه‌ته‌كه‌ وه‌زاره‌تێكیان هه‌بێت و ده‌شڵێن ژماره‌مان ملیۆنێك كه‌س ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سێى تشرینى دووه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئێزیدییه‌كان داوا ده‌كه‌ن له‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراق وه‌زاره‌تێكیان پێبدرێت و بۆیه‌یش به‌ پێویستى ده‌زانن به‌شدارى له‌ گفتوگۆكانى پێكهێانى حكومه‌ت بكه‌ن.

خالده‌ خه‌لیل په‌رله‌مانتارى پێشووى ئێزیدى لێدوانى داوه‌ و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وان له‌ خولى رابردوودا داوایان كردووه‌، وه‌زاره‌تێك به‌ ئێزیدییه‌كان بدرێت هاوشێوه‌ى توركمان و مه‌سیحییه‌كان.

خالده‌ خه‌لیل ده‌ڵێ، "ژماره‌مان نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌بێت و له‌ خولى نوێى په‌رله‌مان چوار كورسیمان هه‌یه‌".

ماجید شنگالى كاندیدى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان پێیوایه‌ جگه‌ له‌ داواى وه‌زاره‌تێك، پێویسته‌ حكومه‌تى عێراق ره‌چاوى بارودۆخى كاره‌ساتبارى شنگال بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین