18توشبووی دیکە گیانیان لە دەستدا کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەماوەی (24 ) کاتژمێری رابردودا (844 )کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بون و (18)توشبوی دیکە گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترینیان لە هەولێر بون.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەراگەیێندراوێکدا ئاماری (24 )کاتژمێری رابردوی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لەماوەی (24 )سەعاتی رابردودا حەوت هەزارو (512) پشکنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەکان ژمارەی توشبوانی نوێی کۆرۆنا کەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە بەشێوەیەک (844) توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و هەزارو (296) توشبوش چاکبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە کە لەماوەی (24) سەعاتی رابردودا (18) توشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیێندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19     ژمارە (610)

١. پشکنین: ( 7512 پشکنینی نوێ)
• ( 2954) هەولێر
• ( 1009) سلێمانی
• ( 2094) دهۆک
• ( 94) هەڵەبجە
• ( 132) گەرمیان
• ( 229) ڕاپەڕین

٢. توشبو: ( 844 توشبوی نوێ)
• ( 264) هەولێر
• ( 165) سلێمانی
• ( 300) دهۆک
• ( 34) هەڵەبجە
• ( 20) گەرمیان
• ( 61) ڕاپەڕین

٣. چاکبون: ( 1296 چاکبون)
• ( 480) هەولێر
• (439) سلێمانی
• ( 288) دهۆک
• ( 23) هەڵەبجە
• (11) گەرمیان
• ( 55) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( 18مردن)
• ( 7) هەولێر
• ( 3) سلێمانی
• ( 5) دهۆک
• ( 0) هەڵەبجە
• ( 3) گەرمیان
• ( 0) ڕاپەڕین
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین