عوسمان كاڤالا و چیرۆكی دادگاییكردنی
نوچەنێت:
دواى ئەوەى باڵيۆزى (10) وڵاتى ئەوروپا و ئەمريكا راگەيێندراوێكى هاوبەشيان بڵاوكردەوە، رەخنەى تونديان لە چۆنیهتی بهڕێوهچوونی دادگايكردنی عوسمان كاڤالا گرت، ئەمەیش كاردانەوەى توندى حكومەتى توركياى بەدواى خۆى داهێنا، رەجەب تەيب ئەردۆغان هەرەشەى دەركردنى لەو باڵيۆزانە كرد.
رۆژى يەكشەممە (10ى تشرينى دووەمى/2021) رێكخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى دادگاييكردنى عوسمان كاڤالا بەتۆمەتى پيلانێگێڕى دژ بە حكومەتى توركيا و بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانى گۆڕەپانى تەقسیم بە گاڵتەجاڕ ناو دەبات.
رۆژی (18)ى ئهم مانگه باڵیۆزانی ئەمریکا، کەنەدا، فەرەنسا، فینلاند، دانیمارک، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نیوزیلاندا، نەرویج و سويد، لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا پاڵپشتیی خۆیان بۆ عوسمان کاڤاڵا دەربڕى و داواى دەستبەجێ ئازادكردنيان كرد، لە بەشێكى ئەو راگەيێندراوە گومانيان خستە سەر رێزگرتنى ديموكراسى و حكومى ياسا و شەفافى سيستەمى دادوەرى توركيا.
لە دواى ئەو راگەيێندراوە، وەزارەتى دەرەوەى توركيا بە توندى وەڵامى باڵيۆزى ئەو وڵاتانەى داوە، دواتر رەجەب تەيب ئەردۆغان سەرۆك كۆمارى توركيا بە زمانێكى توندى ديپلۆماسى هەڕەشەى دەركردنى لەو باڵيۆزانە كرد بە "پیاوە نەخوازراوەکان"ى ناوبردن.
لە عورفى ديپلۆماسى كەسى نەخوازراو كێيە
زاراوەى (كەسى نەخوازراو) لە پەيوەندييە نێودەوڵەتييەكان، بە كەسێك دەگوترێت، "هەڵوێستێكى سياسى دياريكراوى لەسەر تۆماركراوە، كە ئەو هەڵوێستە بەرانبەر كەسێك بێت، ياخود دەوڵەتێكى تر بێت، دەوڵەتى خاوەن بڕيار بە هەڵسوكەوتێكى نەويستراوى دادەنێت".
دواى ئەم داواكارييە رۆژی پێنجشەممە (21تشرينى يەكەمى/ 2021) سەرۆكى توركيا هەڕەشەی دەرکردنی لە ژمارەیەک باڵیۆز و دیپلۆتماكارى وڵاتانى رۆژئاوا کرد، کە داوایان کردبوو، عوسمان کاڤاڵا، کەسایەتیی دیاری بواری خێرخوازی لە تورکیا ئازاد بکرێت، لهبهرانبهردا ئەردۆغان رايگەياند، "ئێمە ناتوانين پێشوازى لەو جۆرە كەسانە بكەين، ئايە ئێوە هاتوون ئامۆژگارى توركيا بكەن، دادگاى توركيا سەربەخۆيە، كەس ناتوانێت دەست لە دادگا وەربدات".
كاردانەوەى وڵاتان
دواى كاردانەوەكانى توركيا و لێدوانەكانى ئەردۆغان وڵاتانى بەشدار لهو بهیاننامه بەپەلە هاتنە سەر خەت، هەر يەك لە سويد و نەرويج و هۆڵندا، كە باڵيۆزەكانيان بەشداربوون لەو داواكارييە، لە راگەياندراوێكى هاوبەش، رايانگەياند، "تا ئێستا بەفەرمى داواكارییهكی توركیامان سەبارەت بە باڵيۆزەكانمان بهدهست نەگەيشتووە".
ترۆد ماسايد وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى نەرويج رايگەياند، "باڵيۆزەكەمان كارێكى خراپى نەكردووە، شايستەى ناردنەوە بێت، ئێمە لە فشارەكانمان بۆ سەر توركيا بەردەوام دەبين، ئەوەش بەهۆى پێشێلكارييەكانى مافى مرۆڤ و پاشەكشەى ديموكراسيە لەو وڵاتە".
لە لايەكى ترەوە وەزارەتى دەرەوەى ئەڵمانيا رايگەياند، "لەگەڵ نۆ وڵاتەكەى تر لەسەر ئەو ههڵوێستهی توركیا گفتوگۆى چڕدەكەين".
سەبارەت بە هەڵوێستى ئەمريكاش، نێد پرايس وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا رايگەياند، "راپۆرتەكانمان خوێندۆتەوە، هەوڵدەدەين وەزارەتى دەرەوەى توركيا روونكردنەوەمان لەسەر ئەو بابەتە پێ بدات".
لە لايەكى ترەوە ئەنجومەنى ئەوروپا بۆ مافهكانی مرۆڤ هەڕەشەى سزادانى توركياى كرد، بڕيارە لهسەرەتاى مانگى داهاتوو كۆببنەوە، ئەگەر ماوەى دادگايى كردنى عوسمان كاڤالا بەردەوام بێت.
پاشگهز بوونهوه
ڕۆژى دووشهممه (25)ى تشرينى يهكهم ههر یهك له كهنهدا و هۆڵندا و نیوزلهندا و نهرویج و فیلهندا و ئهمریكا رایانگهیاند، "رێز له مادهی (41)ى رێككهوتنامهی ڤێیهنا دهگرین"، بهگوێرهی ئهو مادهیه باڵیۆزهكان نابێت دهستوهردنه كاروباری ناوخۆی ئهو وڵاتهی تێیدا میوانن.
دوای روونكردنهوهی باڵیۆزانی ئهو وڵاتانه، سهرۆك كۆماری توركیا رایگهیاند، "ئێمه پێشوازی له روونكردنهوهی ئهو بالێۆزانه دهكهین، كه رایانگهیاندووه، رهچاوی رێككهوتنامهی ڤێیهنا دهكهین".
عوسمان كاڤالا كێيە؟
لە ١٩٥٧ لە ئيستەنبوڵ لە دايكبووە. لە (2013) پاڵپشتى خۆپيشاندەكانى دژ بە توركياى كرد، كە بە جووڵانەوەى جيزى ناسرابوو، ئامانجى لێدان بوو دەسەڵاتى ئەردۆغان، كە ئەو كاتە سەرۆك وەزيران بوو.
بە تۆمەتى تێوەگلان لە كودەتا شكستخواردووكەى مانگى تەمووزى (2016) دەستگيركرا.
سەبارەت بەو تۆمەتەى ئاڕاستەى كراوە، لە هەفتەى رابردوو لە ديدارێكى فرانس پرێس لە رێگەى پارێزەرەكەيەوە كاڤالا رايگەياند، "دەستگيركردن رێگەى بۆ دەسەڵات خۆش كرد تيۆرى پيلانگێڕى بەكار بهێنێت"
لە بەشێكى ترى قسەكانى كاڤالا رايگەياند، "پاساوى راستەقينەى پشت هێشتنەوەم لە زيندان، ئهوهیه حكومەتى توركيا پێويستى پاساوی پیلانی دهرهكییه، بەڵام لە بنەڕەتەوە دەستگيركردنم پەيوەستە بە ناڕەزاييەكانى (2013)، هەرچەند من تۆمەتبارم بەو پيلانگێریيەى كە گوايە وڵاتانى دەرەكى دايانڕێشتبوو، بەڵام ئازادكردنم ئەو گومانە لاواز دەكات، ئەوەش روونه حكومەتى توركيا حەز بەشتێكى لەو جۆرە ناكات".
بڕيارە لە (٢٦)ى مانگى داهاتوو جارێكى تر عوسمان كاڤالا دادگايى بكرێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment