باکۆ هێڵێکی ئاسنینی نوێ دروست دەکات! ئابووری جیهان

باکۆ هێڵێکی ئاسنینی نوێ دروست دەکات!

نوچە نێت

ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان، خواستی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی دوو هێڵی ئاسنی نوێی لە نێوان روسیا و ئەرمینیا لەسەر خاکی ئازەربایجان و، هێڵی ئاسنی لە نێوان ئێران و ئەرمینیا، لە هەرێـمی (ناخیچڤان)ـیی ئازەری خستەڕوو. 

ئەم لێدوانانەی عەلیێڤ، لە میانەی سەردانیکردنی بوو، بۆ ناوچەکانی قەرەباغ، کە لەلایان باکۆ و بە هەماهەنگی تورکیا لە کۆتایی ساڵی رابردوو کۆنتڕۆلکرایەوە.

عەلیێڤ، وتیشی: "پێشنیارمان کردووە کە پرۆژەکانی گواستنەوە لە هەرێمە ستراتیژییەکانی، ناوچەکانمان ڕۆڵی تایبەت ببینن لە پێشکەوتنی درێژخایەن و پەرەپێدانی زیاتری ئابووری وڵاتەکەمان، لە پێناو دابینکردنی سەقامگیری و نەهێشتنی مەترسییەکانی شەڕ، بە شێوەیەک کە هەموو وڵاتانی بەشداربوو سوود لەم پرۆژەیە ببینن". 

سەرۆکی باکۆ لە درێژەی ئاخاوتنەکانیدا گوتی: " هەرێمی ناخیچڤان ناوچەیەکی گرنگ و خاوەن مافی خۆسەری ئازەربایجان و تورکیایە، هاوکات ڕەنگە هێڵی ئاسنین لە ڕووسیاوە بۆ ئەرمینیاش بکرێتەوە، ئەو هێڵەیش تەنیا دەتوانێت بە سنوورەکانی ئازەربایجان تێپەربێت. 

هەروەها  ئاماژەی بەوەیشدا کە: "هێڵی ئاسنین لەنێوان ڕوسیا و ئێران لە ڕێگەی هەرێمی نەخیچڤانەوە دەبێت و، هێڵێکیتری شەمەندەفەری لە نێوان ئێران و ئەرمینیا دەبێت، لە هەمانکاتدا هێڵی شەمەندەفەری تریش لەنێوان تورکیا و ڕوسیاشدا دەبێت". ئەمەش بەو مانایە دێت کە هەموو وڵاتانی ناوچەکە لەم کارە سوودمەند دەبن". 

لە 10ی نۆڤەمبەردا، ڕێبەرانی روسیا، ئازەربایجان و ئەرمینیا، بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە قەرەباغ لەگەڵ ڕوسیا، ئاگربەستی ئاشتیپارێزەیان واژووکرد، هێزی هاوبەشی روسیا، تورکیا و ئازەربایجان نێردرانە هەرێمەکە.

 

سەرچاوە: دەیلی ئۆراسیا

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین