موقتهدا سهدر پارێزەری ههژموونی ئێران له عێراق
نوچەنێت:
چاودێرانى سياسى بەشێوەيەكى زۆر رووكەشانە لهو ههڵبژاردنه سهیری شكستى هاوپەيمانەكانى ئێران دهكهن، پێيان وايە شكستى ئەو هێزانه شكستێكى گەورەيەی ئێرانه.
زۆربەى شيكارييەكان باس لەو شكستە گەورەى هاوپەيمانى فەتح دەكەن، كە له گرووپە نزيكەكانى ئێرانى پێك هاتووه، لە رووى داراييشەوە تاران پاڵپشتیان دەكات، لە هەڵبژاردنى (2018) (48) كورسيان بەدەستهێنا، بەڵام لەم هەڵبژاردنە (20) كورسيان بەدەستهێنا، لەگەڵ راگەياندنى ئەنجامه بهراییهكان هادى عامرى سەرۆكى هاوپەيمانى فەتح ئەنجامەكانى رەتكردەوە.
سەرۆكى رێكخراوى بەدر، كە گروپێكى ناو حەشدى شەعبييە ئێران پاڵپشتى دەكات، لە هەشتاكانى سەدەى رابردوو لە دژى سەدام حوسێن دروستكرا، بەشداری كارايان لە جەنگى عێراق - ئێران كرد.
لەدواى رووخانى حكومەتى سەددام حوسێن لە (2003) گەڕانەوە عێراق، گرووپێكيان هەبوو بەناوى گرووپى مەرگ بۆ كوشتنى دوژمنە كۆنەكانيان لە سوننە و ركابەرە شيعەكانيان، زۆربەى كات كۆنتڕۆڵى وەزارەتى ناوەخۆيان كردبوو، لە هەڵبژاردنى رابردوو رێكخراوى بەدر لە پەرلەمانى عێراق (22) كورسی هەبوو، بەڵام لەو هەڵبژاردنە پێنج كورسيان هەيە، ئەوەش بەتەواوى عامرى تووشى بێهيوايى كردووە.
ئەنجامى هەڵبژاردنەكان بۆ گرووپەكانى حەشدى شەعبى شكستێكی گهورهیه، كە ئێران لە (2014) بۆ شەڕى دژ بە رێكخراوى تيرۆرستى داعش دروستیكردن.
رێكخراوى بەدر بەشێكى گرنگی هاوپەيمانى فەتح بوو، ئەو گرووپانە لە رووى سياسيەوە له ژێر ناوى (تحالف العقد الوطني) بە سەرۆكايەتى فالح فەياز راوێژكارى پێشووى ئاسايشى نەتەوەيى عێراق كاريان دەكرد، بەڵام لەو هەڵبژاردنە رووبهڕووی شكستێكی گهورهبوونهوه.
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق (329) كورسى هەيە، زۆرینهی دهنگ لهو پهرلهمانه پێويستى بە (165) كورسى هەيە، بۆيە هيچ پارتێك ناتوانێت بە تەنيا كانديدى سەرۆك وەزيران ديارى بكات و ببێت بە قەوارەى بەهێز لە ناو پەرلەمان.
يەكەمجارە ئەنجامى هەڵبژاردنەكان شكستى ئێران دەربخەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا زۆرشتى شاراوە هەيە، ئەو شكستە ديوێكى رووكهشانهی هەژموونى ئێرانە لەو وڵاتە.
سهركهوتنی نوورى ماليكى
هەرچەندە هاوپەيمانى فەتح لە بەدەستهێنانى زۆرينەى دەنگەكان شكستى هێناوە، بەڵام ئێران هاوپەيمانێكى ترى هەيە، بهناوی نوورى ماليكى، لەو هەڵبژاردنە (37) كورسى بەدەستهێناوە، ئەوەش پاڵپشتى ماليكى بۆ هاوپەيمانى فەتح كەم ناكاتەوە، ماليكى لە ساڵانى (2006 تا 2014) هەژموونى ئێرانى لە عێراق زۆر بەهێز كرد.
سوننەى عێراقى لەسەردەمى ماليكى زۆر نیگهران بوون، له سهردهمی دهسهڵاتی حكومڕانی خۆی زۆربەى بەرپرسانى حزبى بەعسى لە سێدارەدا، یهكێك لهوانه سەددام حوسێنی سهرۆكی پێشووی عێراق بوو، ماليكى گڵۆپى سەوزى بۆ مليشياكانى شيعە هەڵكردبوو، ههرخۆشی رێگربوو له دهستگیركردنیان و دادگاییكردنیان، لەسەردەمى ئەو گرووپەكانى نزيك لە ئێران زۆر گەشەيان كرد.
لەسەردەمى ویلایهتی دووهمی ماليكى، ئەبوو بەكر بەغدادى خەلافەتى داعشى راگەياند، ئەوەش ماليكى ناچاركرد لە نۆى ئەيلوولى (2014) دەست كار بكێشێتەوە، بكرێت بە جێگرى سەرۆك كۆمارى عێراق، بەهۆى چهندین ههڵهی حكومڕانی، لە هەڵبژاردنى (2018) ئيتلافى دەوڵەتى ياسا (25) كورسى بهدهستهێنا.
هەرچەند ماليكى زۆرينەى ئەو هەڵبژاردنەى بەدەست نەهێناوە، بەڵام يەكێكه لەو ناوانەى پێشنياز دهكرێت بۆ سەرۆك وەزيرانى داهاتوو، ئەگەرى هەيە لەگەڵ دۆستەكانى لەگهڵ هاوپەيمانى فەتح قەوارەيەكى پەرلەمانى دروست بكەن، بەوەش ژمارەى كورسييەكانيان دەبێتە (57) كورسى.
موقتەدا سەدرى دەسەڵاتساز
دەسەڵاتسازى هەر حكومەتێكى داهاتوو موقەدا سەدره، پیاوه كەسێكى ياخييە، بووە بە پياوى دەوڵەت، سەرۆكايەتى قەوارەى سائيرونى سەركەوتووى ئەو هەڵبژاردنە دەكات.
هاوپەيمانييەكەى كورسيەكانى لە (54) كورسى بوو بە (73) كورسى، هەرچەندە سەدر ئامانجى ئەوە بوو لە (100) كەمتر بهدهست نەهێنێت.
ئەو سەركەوتنەی سهدر بۆ كەمى بەشداربوونى هاووڵاتيان لەو هەڵبژاردنە دەگەرێتەوە، كە رێژەى بەشدارى تەنيا 41% زۆربەى عێراقييەكان بايكۆتى هەڵبژاردنەكانيان كرد، بۆیه كانديدەكانى سەدر رێژەيەكى زۆرى دەنگى دەنگدەرانيان هێنا.
سەدر كوڕى محەمەد باقر سەدری سەركردەى ئەفسانەيى شيعەيە، كە لە (1999) بە فەرمانى سەدام حوسێن كوژرا، لەدواى (2004) سەركردايەتى ياخبووەكانى دژ بە هێزەكانى ئەمريكای لە عێراق دەكرد، ئەوەش وايكرد ئەمريكا بيخاتە ليستى داواكراوەكانى.
سەدر له سهرهتا مليشيايەكى دروستكرد بەناوى سوپاى مەهدى، ناوبانگێكى خراپى هەبوو، لە ناوچە شيعە نشينەكانى عێراق لەناو چينى هەژار جەماوەرێكى بەفراوانى هەبوو، چەكى پێدان و لە لێپرسينەوەى دادگاكانى عێراق دەيپاراستن، بە ئازادى خۆيان گەڕەكانيان لە شارەكانى خوارووى عێراق بەڕێوە دەبرد.
لە (2008) بە مەبهستى درێژەدان بەخوێندنى ئايينى، سوپاى مەهدى سڕ كرد، بۆ ئەوەى گرووپەكەى لە كەسى تاوانبار و گێرە شێوێن پاك بكاتەوە، پاشان وەك پياوی دەوڵەتێكى نوێ گەڕايەوە عێراق، لە رووى فيكرى و سياسى و ئايينى زۆربەهێزتر بوو، ئەمجارە سياسەتى خۆى گۆڕى لەبرى دروستكردنى میليشيا پارتێكی سياسى دامهزراند.
لە (2006) پاڵپشتى ماليكى كرد بۆ وەرگرتنى دەسەڵات، لە (2014) هەر خۆشى خاوەنى قسەى كۆتايى بوو لە لادانى ماليكى و دانانى عەبادى لەو پۆستە، بەڵام دواى ئەوەى رەزامەندى لەسەر دانانى عەبادى دەربڕى بەهۆى رەزامەندى عەبادى لەسەر سزاكانى سەر ئێران لە تشرينى دووەمى (2018) لە پشتيوانى پاشگەز بۆوە.
دوای عهبادی پاڵپشتى عادل عەبدولمەهدى بوو بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆك وەزيران، پاشان لە مانگى تشرينى يەكەمى (2019) فەرمانى بە لايەنگرانى كرد بۆ داخوازييەكانيان بڕژێنە سەر شەقامەكان و داواى دەست لە كاركێشانەوەىى سەرۆك وەزيران بكەن.
لە مانگى ئايارى (2020) پاڵپشتى مستەفا كازمى كرد بۆ ئەوەى پۆستى سەرۆك وەزيران وەربگرێت، زۆربەى جار سەدر تۆمەتبار دەكرێت، كە پشتگيرى ئەو كانديدانە دەكات لايەنگرى ئێرانن، بەڵام بۆچوونى بەهێز ئەوەيە لەسەر بنەماى لايەنگرى بۆ خۆى دياريان دەكات.
بە درێژايى پێنج ساڵى رابردوو، لە زۆربەى كاتەكان سەدر بانگەشە بۆخۆى دهكرد كە رەخنەى لە هەژموونى ئێران لە وڵاتەكەى هەيە، بەو ئامانجەى خۆى وەك عێراقیهكی نەتەوەيی بناسێت، به یهك ئاست قسە لەسەر شيعە و سوننە دەكات، لە مانگى تشرينى يەكەمى (2019) هانى لايەنگرانى دا رەخنە لە خزمەتگوزارييەكانى حكومەت و كەمى دەرفەتى كار و حكومى مليشياكان بگرن، بهڵام ئهوهی سهیر بوو، ئەوەى پشتگوێ خستبوو، كه خۆى سەركردايەتى مليشياكانى لە عێراق كردووە.
لە مانگى نيسانى (2017) داواى لە بەشار ئەسەدى سەرۆكى سوورياى هاوپەيمانى ئێران كرد دەست لەكار بكێشێتەوە، ئەوەش وايكرد ببێتە مانشێتی رۆژنامە جيهانييەكان، دواى دوو مانگ لهو داوایهش سەردانى سعوودييەى كرد و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان كۆبۆوە.
لە دواى ئەو ماوەيە سەدر هەواڵى تازەى نەبوو، لە مانگى ئەيلوولى (2019) بە بانگێشتێكی فەرمى بۆ ئامادەبوونى لە بۆنەيەكى ئاینی شيعى سەردانى ئێرانى كرد، راگەياندنە فەرمييەكانى ئێران وێنەيەكى سەدريان لەگەڵ عەلى خامنەئى و قاسم سولێمانى بەرپرسى فەيلەقى قودس بڵاوكردەوە.
دابونەريتى سياسى ئێران وايە ئەو جۆرە هەڵوێست و رێزە بۆ دۆستە گەورەكانى ئێران و هاوپەيمانە متمانە پێكراوەكانييانە، هەرگيز ئەو جۆرە رێوڕەسمە بۆ رەخنەگران و نەيارانى ئێران ئەنجام نادرێت.
لە تەمووزى ئهمساڵ سەدر نامەيەكى بۆ بەشار ئەسەد نارد، بە بۆنەى دووبارە هەڵبژاردنەوەى، هيچ نەيارێكى راستەقينەى ئێران پیرۆزبایی له بهشار ئهسهد نهكرد، ئەوەش واتە كرانەوەى بەڕووى سعوودييە لە (2017) جگە لە فێڵێكى سياسى زياتر هيچ شتێكى تر نەبوو، بۆچوونى بەهێزيش ئەوەيە ئەو كارەى بە هەماهەنگى لهگهڵ مەلاكانى ئێران ئەنجام داوە.
لەدواى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان هەفتەى رابردوو، سەدر لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانى بە زمانێكى عەرەبى قسەى كرد، پێچەوانەى وتارەكانى پێشووى كە زياتر بەشێوەزارى عێراقييەكان دەدوا، لە وتارەكەى گوتى، "لە ئێستاوە پێويستە چەك تەنيا بەدەستى دەوڵەت بێت، بۆ ئەوەى خەڵك بەئاشتى و بێ داگيركارى و تيرۆر و میليشيا و ڕفاندن و ترس بژيت".
ئەو لێدوانانە ئەوە دەردەخەن سەدر رەخنە لە هەمان ئەو هەڵسوكەوتە دەگرێت، كە لە ماوەى (18) ساڵى رابردوو خۆى ئەنجامى داوە، ئەويان گەياندۆتە دەسەڵات و تا ئێستا هێشتووتيانەوە.
هەرچەند سەدر پشكى شێرى هەيە، بەڵام بۆ دياريكردنى سەرۆك وەزيران پێويستى بە هاوپەيمانى هەيە، لە ئێستاوە هەر كەسێك بێيەوێت وەك هاوپەيمانى پەرلەمانى هەڵبژێردرێت دەبێتە خاوەن خۆشگوزەرانييەكان، بەپشتبەستن بەو هەژموونەى هەيەتى، لە داهاتووش لەگەڵ دووەم قەوارەى گەورەى پەرلەمانى كە نوورى ماليكيە ئهگهر ههیه زۆرينەى پەرلەمانى دروست دەكەن، هاوپەيمانى فەتحيش پاڵپشتيان دەكات.
بەوەش قەوارەكەيان دەبێتە (130) كورسى، بەڵام هێشتا بۆ پێكهێنانى زۆرينەی پهرلهمانی پێويستيان بە (35) كورسیە، ئەوەش ئەو بۆشاييەیە پارتەكانى دەرەوەى شيعە رۆڵى خۆيانى تێدا دەبينين، بۆ نموونە پارتى ديموكراتى كوردستان (32) كورسى هەيە، هاوپەيمانى تەقەدوم بەسەرۆكايەتى محەمەد حەلبووسى (43) كورسى هەيە.
ئهو گۆڕانكارییهی لهو ههڵبژاردنه روویدا، تهنیا گۆڕانكارییهك له شوێنی پارته سیاسیهكان دروستکردووە، بهڵام ئهوهی حكومهتی عێراق پێكدههێنێت، هەر لە پارتە سیاسییهكانی سەربە ئێرانە، کە لەدواى (2003) سەركردايەتى عێراقيان دەكرد، بۆيە هەڵبژاردنى ئەو دواييە شكستى ئێران نييە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment