سی ئای ئەی بەشێکی تایبەت بە چین دروستدەکات
نوچەنێت:
ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا (سی ئای ئەی) کار لەسەر دروستکردنی سەنتەرێکی نوێ دەکات کە تایبەتکراوە بە کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری لەسەر چین و بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕییەکانی ئەو وڵاتە بەسەر ئەمریکاوە، ئەوەش نیشانەیەکی دیکەیە کە بەرپرسانی ئەمریکا خۆیان ئامادەکردووە بۆ ململانێیەکی هەمەلایەنەی درێژخایەن لەگەڵ چین.
ویلیام بێرنز، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی، لەبارەی ئەو ناوەندە نوێیەوە بە فەرمانبەرانی ئاژانسەکەی وتووە "بۆ زیاتر بەهێزکردنی کاری دەستەجەمعیمانە لەبارەی گرنگترین هەڕەشەی جیۆسیاسی کە لە سەدەی بیستویەکدا ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، واتە حکومەتی چین کە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دوژمنکاریمان لەگەڵ دەکات".
بەرپرسێکی باڵای سی ئای ئەی ئەم هەوڵە نوێیەی ئاژانسەکە بەراورد دەکات بە هەواڵگریی سەردەمی جەنگی سارد دژ بە سۆڤیەت، بەڵام وتوویەتی چین هەڕەشەیەکی گەورەتر و ئاڵۆزترە بۆ سەر ئەمریکا، بەهۆی ئەوەی ئابوورییەکی زەبەلاحی هەیە کە لەگەڵ ئابووریی ئەمریکا پێکداچووە، هەروەها چین فراوانتر بە جیهاندا پەلی کێشاوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment